پرۆفیسۆر ئۆڵگا كاربۆڤا كه سه‌رۆكی به‌شی زانستی ڤایرۆسه‌كان له كۆلیژی زینده‌وه‌رزانی له زانكۆی مۆسكۆ ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، وه‌رزی ئه‌نفله‌وه‌نزای ئه‌مساڵ پێشوه‌خته‌یه و زۆر زووتر بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان پێوه‌ندیی به توانای ڤایرۆسه‌كه خۆی نییه، به‌ڵكو دیارده‌ی گۆڕانی كه‌ش و باڵنده كۆچه‌رییه‌كان هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆفیسۆره دووپاتی كرده‌وه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای پێشوه‌خته، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندیی به توانای ڤایرۆسه‌كه‌وه نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌مساڵ دیارده‌ی گۆڕانی كه‌ش له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ره‌وی باڵنده كۆچه‌رییه‌كان پێوه‌ستن به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و تووشبوونی خه‌ڵكێكی زۆر به ئه‌نفله‌وه‌نزا.
زیاتر گوتی، بۆ چاره‌سه‌ر و دووركه‌وتنه‌وه له‌و ڤایرۆسه، به‌كارهێنانی پێشوه‌خته‌یی پێكوته له دژی نه‌خۆشییه‌كه باشترینه، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات خه‌ڵكێكی زۆر تووش نه‌بن یاخۆ زۆر به سووكی تووشی ئهنفلهوهزا ببن.
ئه‌وه‌شی گوت كه پابه‌ندبوون به رێنوێنییه‌كانی پزیشك و هه‌روه‌ها چالاكیی جه‌سته‌یی و وه‌رزش، به‌هه‌مانشێوه‌ی پێكوته‌كه گرنگن تا تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بن یان به سووكی بیگرن.
دواتریش ئه‌و پرۆفیسۆره گوتی، به‌كارهێنانی ده‌مامك بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه زۆر گرنگه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌بن، چونكه كاتێك ده‌چنه ده‌ره‌وه هه‌ناسه ده‌ده‌ن، ڤایرۆسه‌كه به هه‌وادا بڵاو ده‌بێته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆرتر تووشی په‌تاكه ده‌كات.