رەنگە كتوپڕ تێبینیت كردبێت یان لە كەسانی بەتەمەنداچوو، كە چاوێكیان یان هەردوو چاویان پەڵەی خوێناوی تیادا دروست بووبێت و نیگەرانی دروست بكات، بەڵام ئەو پەڵانە چۆن دروست دەبن و تا چەند مەترسیدارن؟
د. ئەمیر حەمزە راوێژكاری نەشتەرگەریی چاو دەڵێت، ئەو پەڵە بریتییە لە دڵۆپێك یان چەند دڵۆپێكی خوێن كە لە لوولە وردەكانی خوێن لە چاو دەردەچن، ئەوەش بەهۆی چەند هۆكارێكەوە، كۆكە و پژمینی بەهێز، بەركەوتنی بەهێزی چاو و پچڕانی لوولەكانی خوێن، بەرزیی پەستانی خوێن، گوشینی بەهێزی چاوەكان كە دەبنە هۆی پچڕانی لوولەكانی خوێن، كێشەی تری وەك هەوكردنی چاو یان نەشتەرگەری.
بۆ رزگاربوون لەو پەڵانەی چاو، دەتوانیت پەڕۆی تەڕ بە ئاوی سارد لە ماوەی دوو رۆژ دوای دەركەوتنی پەڵەكان، دواتر بەكارهێنانی پەڕۆی تەڕ بە ئاوی شەڵتێن، ئەوانە هەوكردنی چاو كەم دەكەنەوە، بەكارهێنانی قەترەی شێداركەری چاو و دووركەوتنەوە لە گوشینی چاوەكان و گوشارخستنە سەریان.
ئەو پەڵانەی چاو مەترسیدار نین و كێشەی گەورە دروست ناكەن، بەڵام دواكەوتن لە چارەسەری، دەكرێ ببێتە هۆی رەنگداربوونی سپێنەی چاو و گۆڕانی رەنگی بۆ قاوەییەكی ئاڵ، پێویستە پشكنینی زوو بكرێت بۆ زانینین هۆكارەكەی و چارەسەركردنی و دڵنیابوونەوەی بەوەی نەخۆشییەكی دیاریكراو نییە، بەتایبەتی ئەگەر دووبارە بووەوە و ئەو كەسە شەكرە یان بەرزیی پەستانی خوێنی هەبوو.