نەحۆشی شەكرە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكانە و پێویستی بە چاودێرییەكی ورد هەیە بۆ رێگرتن لە دەركەوتنی كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر نەخۆش، بۆیە پێویستە كۆنترۆڵ بكرێت، بە دەرمان و بە سیستمی خۆراكی تایبەت و شێوازی ژیانی گونجاو و هیتریش، بە تێپەڕبوونی كات كاریگەرییەكانی بەدەر دەكەون.
نەخۆشی شەكرە كار لە كۆئەندامی هەرس دەكات، لەوانە دروستكردنی قەبزی، كە حاڵەتێكی هاوەڵی نەخۆشییەكەیە و پێویستە لە هۆكارەكەی تێبگەین، قەبزی واتە كەمبوونەوەی جارەكانی چوونە سەر ئاو و دەبڵیو سی و فڕێنەدانی پاشەڕۆ بە شێوەیەكی ئاسایی، یەكێكە لە حاڵەتەكانی لەگەڵ نەخۆشی شەكرە سەر هەڵدەدات، 16% لە نەخۆشان بەدەستییەوە دەناڵێنن.
ئەو قەبزییەی لەگەڵ نەخۆشی شەكرە دێت، بەهۆی تێكچوونی هەستە دەمارەكانە و بە كاریگەریی نەخۆشییەكەوە سەر هەڵدەدات، واتە ئەو دەمارانەی بەرپرسن لە رێكخستنی كۆئەندامی هەرس و دەبێتە هۆی شێوانی جووڵەی ریخۆڵەكان ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی قەبزی و هەندێكجاریش سكچوون و لەدەستدانی كۆنترۆڵی دەردانی پاشەڕۆ، بۆیە كۆنترۆڵنەكردنی شەكرە قەبزی دروست دەكات، رەنگە قەبزییەكە بەهۆی كاریگەریی ئەو دەرمانەی نەخۆشی شەكرە وەری دەگرێت زیاتر بێت، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت و هەوڵ بدرێت بە رێگەی جیاواز كۆنترۆڵی شەكرە بكرێت.