بۆڵتن له كتێبه‌كه‌ی به وردی باس له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی تره‌مپ له‌لایه‌ن كیم جۆنگ ئۆنه‌وه ده‌كات، بۆ به‌ده‌ستهێنانی كات و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێشوه‌خته تره‌مپی له‌و یارییه‌ی پیۆنگیانگ ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، هاوكات باسی سه‌ره‌تای گفتوگۆكانی هه‌ردووكیان بۆ دیارییكردنی وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات و جنێوه‌كانی تره‌مپیش ده‌گێڕێته‌وه.
كۆریای باكور یه‌كێك بوو له سه‌رئێشه گه‌وره‌كان به ڕووی ئه‌مه‌ریكادا، به‌ڵام به‌هۆی بوونی سه‌رۆكێكی لاواز به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌كانی فره‌وانتر ده‌بوون و مووشه‌كی زیاتری ئه‌تۆمی له ئاوه‌كانی ده‌وربه‌ری كۆریای باكور تاقی ده‌كرایه‌وه و مه‌ترسی گه‌وره‌یشی له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێی دروست كردبوو، به تایبه‌ت ژاپۆن و كۆریای باشوور كه دوو هاوپه‌یمانی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكان.
دۆسیه‌ی كۆریای باكور هه‌ر ئه‌وه نییه كه ڕژێمی شیوعی دیكتاتۆری دواكه‌وتوو حوكمی وڵاته‌كه ده‌كات، به‌ڵكوو پیۆنگیانگ به‌هۆی ته‌نگژه‌ی ئابووری له ئه‌نجامی گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكاوه ئاماده‌یی پێشان دابوو، كه چه‌كی پێشكه‌وتوو و ته‌نانه‌ت ئه‌تۆمیش به هه‌ر وڵاتێك بفرۆشێت كه خواستیان له‌سه‌ره، له‌سه‌ره‌تایش دا پاكستان نهێنی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به ئێران و كۆریای باكور فرۆشته‌وه، كه پێشتر له لایه‌ن چینه‌وه ئه‌و نهێنیانه به پاكستان درا بوون.
له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كۆریای باكور ناكرێ ئه‌وانه له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، چونكه پێشتریش له 2007 كۆریای باكور خه‌ریكی دروستكردنی كوره‌یه‌كی ئه‌تۆمی بوو بۆ سووریا، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردمان كرا و به ته‌واوی له‌ناوبرا. من له‌و بڕوایه‌دابووم، كه سه‌ره‌تا ستراتیج و نیازی پیونگیانگ به ڕوونی بزانین و توانا سه‌ربازییه‌كانیان به وردی به ده‌ستمان بگات و دواتر ده‌توانین مامه‌ڵه‌یه‌كی گونجاوی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ك پێشتریش دووپاتم كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی بوونی سه‌رۆكێكی لاواز كه هه‌میشه به ترسێكی زۆر له ناخه‌وه و متمانه‌به‌خۆبوونی زۆری ڕووكه‌شانه ناكرێ ئه‌و ئامانجانه به‌دی بهێنرێن.
به ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ده‌گوت كوڕی سۆزانی
له دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ تره‌مپ دووپاتم له‌وه كرده‌وه، كه پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی تواناكانی كۆریای باكور، پێویسته هێرشێكی زۆر فره‌وان و كتوپڕ بكرێته سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان و كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی مووشه‌كی ئه‌تۆمی و به ته‌واوی بۆردمان بكرێن، چونكه پیۆنگیانگ هه‌موو سنوورێكی تێپه‌ڕاندووه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر ترسناك بۆ سه‌ر سیئۆل، به‌مشێوه‌یه كه توانا سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كانی كیم جۆنگ ئۆن له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت به ته‌واوی خاپوور بكرێن، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نامێنێت و به ته‌واوی دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی دێت. بژاره‌یه‌كی تر بریتی بوو له چین، ئه‌گه‌ر به ڕژدی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌یه نه‌بووایه كه دژی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی كۆریای باكور بوون، ده‌بوو یه‌كه‌مجار مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست و گونجاو له‌گه‌ڵ په‌كین بكرێ، چونكه چین تاكه ده‌روازه و سنووری پیۆنگیانگه به جیهانی ده‌ره‌وه و بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی. هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان پێویستیان به هاوكاری په‌كین و هاوئاهه‌نگی چینییه‌كان هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕژدی دۆسیه‌ی كۆریای باكور چاره‌سه‌ر بكرێت.
تره‌مپ لێی پرسیم، بۆچوونت چییه له ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ دژی كۆریای باكور؟ له وه‌ڵامدا گوتم هه‌موو شتێك پێوه‌سته به چینه‌وه، تره‌مپ ئاماژه‌یه‌كی بۆ جۆن كیلی كرد و به‌و مانایه‌ی كه هاوڕایه له‌گه‌ڵم، جیا له‌وه‌یش ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به‌رانبه‌ر ریكس تیلرسن ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا بگرێت و له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه‌ی تیلرسن لێی پرسیم و منیش له وه‌ڵامدا گوتم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی نه‌شاره‌زایه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یش پڕه له كه‌سانی پرۆفیشناڵ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یه‌وێ هه‌مویوان كۆنتڕۆڵ بكات و بۆم ڕوون كرده‌وه كه دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێویستیان به شۆڕشێكی ڕۆشنبیری هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگێكی نوێ به ڕووی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بدرێ و زۆر جیاوازتر بن له پێشوو.
جۆن كیلیش له‌وباره‌وه گوتی، تیلرسن هه‌وڵده‌دات پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ته‌نیا له ده‌ستی خۆیدا بهێڵێته‌وه و هه‌موو شتێك ده‌یه‌وێ خۆی بێ و بڕیاری كۆتایی لێ بدات، ته‌نانه‌ت له دامه‌زراندنی كارمه‌ندی ئاساییه‌وه‌یش. له كۆتا ڕسته‌كانی دیداره‌كه‌مان تره‌مپ گوتی، تۆ ئاماده‌ی ئێسته‌یش بێیته ناو حكوومه‌ته‌كه‌م له پێگه‌یه‌كی گونجاو، من ڕاسته‌كه‌م؟ من به پێكه‌نینه‌وه گوتم، به‌ڵێ. من و كیلی هاتینه ده‌ره‌وه و پێی گوتم، كه تره‌مپ زۆر به تۆوه سه‌رسامه.
كیم جۆنگ ئۆن توانی له‌خشته‌ی ببات و كاتی زۆر به ده‌ست بهێنێت
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له جه‌ژنی له‌دایكبوونی سه‌ری ساڵی 2018 جارێكی تر له‌گه‌ڵ جارید كۆشنه‌ر یه‌كترمان بینییه‌وه و گفتوگۆمان له‌باره‌ی پلانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد و دوو جاری تریش به ته‌له‌فۆن گفتوگۆمان كرد، تا دواجار كات گه‌یشته نزیكی سه‌ری ساڵ و پیرۆزبایی ساڵی نوێمان له‌یه‌كتر كرد.
له شه‌شی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ره‌وه تره‌مپ جارێكی تر دۆسیه‌ی ئێرانی هێنایه‌وه به‌رباس و كۆمه‌ڵێك سزای تری سه‌پاند و دواتر یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد له كۆریای باشوور به‌ڕێوه چوون و مایك پێنس و ئیڤانكا تره‌مپ له‌وێ بوون و به نهێنی له‌گه‌ڵ شاندی كۆریای باكور كۆبوونه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌یش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه بوون كه ئێمه له كۆشكی سپی له‌سه‌ری كردمان، منیش به‌وهیوایه بووم قسه‌كانی پێنس بێنه دی، به‌ڵام به تێگه‌یشتن له ڕژێمی كۆریای باكور، هه‌ر له‌وكاته‌وه له‌و بڕوایه‌دا بووم، كه ئه‌مه ته‌نیا كات به‌سه‌ربردنه، نه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
پێنس له میدیاكانه‌وه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئاشتی بۆ نیمچه دوورگه‌ی كۆریا به گشتی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه و ئه‌مه‌یشی به كارێكی مه‌زن ناوبرد و دواتریش تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له وه‌ڵامی هۆی ڕازیبوونی پیۆنگیانگ به دانوستاندن گوتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتوون كه من هاوشێوه‌ی ئۆباما نیم و ئاماده‌م ئه‌گه‌ر پێویست بكات، هێزی سه‌ربازی به‌كار بهێنم.
له شه‌شی ئادار/مارس سه‌عات 4:40 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ جارێكی تر له‌سه‌ر بانگهێشتی خۆی چوومه‌وه كۆشكی سپی و له نووسینگه‌ی سپی كۆشكی سپی چاوم به تره‌مپ كه‌وته‌وه. و ئه‌و خۆشحاڵی به بینینی من ده‌ربڕی و ده‌ستمان به گفتوگۆ كرد له‌باره‌ی كۆریای باكوره‌وه و به ته‌واوی بۆم ڕوون كرده‌وه، كه كیم جۆنگ ئۆن ده‌یه‌وێ كاتی زیاتر به ده‌ست بهێنێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و كاته‌یش بۆ ئه‌و زۆر چاره‌نووسسازه، بۆیه گوێی به‌وه نه‌داوه، ئه‌گه‌ر وه‌ك سازشكردنیش له جیهان به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا ناوی ببه‌ن، به‌م كاره ئه‌وان ده‌یه‌وێ بگه‌ن به دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه‌ی پێشتر كردوویانه هه‌موو سیناریۆ و فیلم بووه، جیا له‌وه‌یش كیم جۆنگ ئۆن زۆر ده‌ترسێ له هێزی سه‌ربازی ئێمه و نابێ كاتی پێ بده‌ین و ده‌بێ فشاره‌كانی له‌سه‌ر زۆرتر بكه‌ین، تا ناچار بێ به هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌رجار تره‌مپم ده‌بینی ڕه‌خنه‌ی زۆری له تیلرسن ده‌گرت و جنێوی پێ ده‌دا
ڕاپۆرتێكی وردیشم پێ دا، كه به‌ڵگه‌ی ڕوونی تێدا بوو له‌باره‌ی فرۆشتنی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن كۆریای باكوره‌وه به ئێران، تێیدا ئه‌وه‌م ڕوون كردبووه‌وه كه به‌مشێوه‌یه ده‌توانرێ كه بیانوو بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران بهێنرێته‌وه و ئه‌وروپییه‌كانیش له ڕاستییه‌كه بگه‌ن و چیتر به‌رگری له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نه‌كه‌ن، چونكه كڕینی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له كۆریای باكور پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی بڕگه و ماده‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بوو. له هه‌مان كاتیش ده‌توانێ پشتیوانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دنیا له ئه‌مه‌ریكا به به‌كارهێنانی ئه‌م خاڵه زیاتر بكرێ، فشاره‌كانیش له‌سه‌ر پیۆنگیانگ زۆر چڕتر بكرێنه‌وه.
تره‌مپ له وه‌ڵامدا پێی گوتم، كه نیگه‌ران نه‌بم و له‌و كێشه‌یه ده‌رده‌چین و گوتم ده‌ته‌وێ كیم جۆنگ ئۆن چاك و باش بكه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه ڕوونادات. له قسه‌كانی تره‌مپ به ڕووی هه‌ستم به تووڕه‌یی به‌رانبه‌ر تیلرسن و ده‌ركردنی له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه كرد و گوتی، ده‌زانی هه‌ڵه‌كه له كوێدایه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆ ده‌یڵێی حه‌زم پێیه‌تی و تێی ده‌گه‌م، به‌ڵام له‌وه دڵنیام كه هێنانی ده‌نگی زۆرینه له به‌رانبه‌ر تۆ كارێكی قورس ده‌بێ و 49 به 51% ده‌بێ و شكست دێنیت، ئه‌و كوڕی سۆزانییه راند پۆل له دژی تۆ ده‌نگ ده‌دات.
بابه‌ته‌كه به ته‌واوی گۆڕا و هاتنه‌وه سه‌ر باسی من و كیلی گوتی، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی جۆن مه‌كین ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ 49 به 50 ده‌گۆڕێت و تره‌مپ پێی گوتم، تۆ پێوه‌ستی به‌مه و گرنگی پێ ده‌ده‌یت؟ منیش له وه‌ڵامدا گوتم، به‌ڵێ به ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، كیلی بێده‌نگی شكاند و گوتی، جۆن هه‌رگیز پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیران نابێ، ئه‌گه‌ر وه‌ك ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دابنرێت، تره‌مپ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی.
شه‌ڕی نێو حكوومه‌ته‌كه‌ی كۆتایی نه‌هات و چه‌ندان گۆڕانكاری تر ڕووی دا
منیش گوتم پێویسته بیری لێ بكه‌مه‌وه و نامه‌وێ جارێكی تر ئه‌زموونی دین ئاچیسۆن و هاری ترومان دووباره بكه‌مه‌وه، تره‌مپ و كیلی خه‌نده‌یان كرد و تره‌مپ پرسی، له‌و بڕوایه‌دای كه مه‌كماستر كاری باش و دروست ده‌كات، منیش گوتم ئه‌مه كارێكی مه‌زن بوو كه له ساڵی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی تۆ، ستراتیجێكی باشی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نووسیوه و ئه‌مه پێشتر ڕووینه‌داوه، تره‌مپ لێی پرسیم ماتیس كاری باش ده‌كات، زیادكردنی بودجه‌ی به‌رگری كاری ماتیسه؟ به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، ئه‌وه من كردم. به‌ر له‌وه‌ی كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه بهێنین تره‌مپ گوتی، زۆر باشه، به ئارامی بمێنه‌وه و پێوه‌ندیت پێوه ده‌كه‌م.
له‌گه‌ڵ كیلی هاتینه ده‌ره‌وه له نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و گوتی، بیرت له كاردانه‌وه‌ی میدیاكان كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دیاریی بكرێت، منیش گوتم، كارێكی ئاساییه و كاتێك وه‌ك باڵوێزی ئه‌مه‌ریكایش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیارییكرام، هێرش بۆ سه‌رم به‌رده‌وامی هه‌بوو.
من هه‌ستم به دۆخێكی ئاسایی ده‌كرد، به‌ڵام تووشی سه‌رسڕمان بووم، كاتێك تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی به دیداری لووتكه له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن داوه، له‌وكاته‌وه دڵنیابووم كه بابه‌ته‌كه بۆ كات كوشتنه، چونكه ئه‌وه‌ندی زانیاریم پێگه‌یشتن یه‌كتر بینینه‌كه هیچ بڕیارێكی ستراتیجی لێ نادرێت، به‌ڵكوو ته‌نیا گۆڕینه‌وه‌ی دیاری ئاسایی ده‌بێ، ئه‌مه‌یش دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی بیل كلینتنه كه به‌رده‌وام مادلین ئۆلبرایتی ده‌نارده لای كیم ئیل سونگی باوكی كیم جۆن ئونگ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سكه‌وتێكی هه‌بێت.
داوای لێكردم وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستبه‌كار بم
له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشڤه‌چوونانه یه‌كترشكاندن و ململانێ تونده‌كان له حكوومه‌تی تره‌مپ به‌رده‌وامیان هه‌بوو، گاری كوهن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری نیشتمانی ده‌ستی كێشایه‌وه و لای كودلو له شوێنی دانرا، دواتر وه‌زیری كاروباری كۆشكی سپی رۆب پۆرتر ده‌ستی كێشایه‌وه و پاشان ریكس تیلرسن لابرا و پۆمپیۆ شوێنی گرته‌وه و جینا هاسپیلیش له شوێنی ئه‌و كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی، له‌كاتی ئه‌و گۆڕانكارییانه كۆشنه‌ر جارێكی تر پێوه‌ندی پێوه كردمه‌وه و له‌باره‌ی پلانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆمان كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ململانێ خوێناوییه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو و له 16ی ئادار/مارسی 2018 جیف سیشنزی وه‌زیری داد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئێف بی ئای، ئه‌ندرۆ مۆكابی له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركرد و دووری خسته‌وه و پرۆسه‌ی یه‌كترشكاندنه‌كان له نێو حكوومه‌تی تره‌مپ به‌رده‌وامی هه‌بوو.
به‌شی سێیه‌م
به‌شی چواره‌م
به‌شی پێنجه‌م
به‌شی شه‌شه‌م