له‌باره‌ی دیداری لووتكه و گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆریای باكور، سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، ناكۆكی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیشی له ناوچه‌كه به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور و ژاپۆن دروست بوو، كۆریای باشوور سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له دیداره‌كه ماوه‌ی شه‌ش مانگ بخرێته به‌رده‌م پیۆنگیانگ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سبه‌رداری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بێت، كه‌چی ژاپۆن بۆچوونی ئه‌وه بوو كه ڕاسته‌وخۆ دوای دیداره‌كه له چه‌كی ئه‌تۆمی دابمالرێن، ئه‌مه‌ریكایش هیچ بۆچوونێكی له‌و نێوه‌نده‌دا نه‌بوو، چونكه ئامانجی نمایش و ده‌ركه‌وتن بوو له میدیا!
پیۆنگیانگ به وردی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێگه‌یشتبوو و هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌كی نه‌ده‌كرد، چونكه له‌وه دڵنیا بوو كه له ناوخۆدا نه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵخۆی و نه له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور و ژاپۆن ناگه‌ین به بۆچوونێكی هاوبه‌ش، بۆیه بێ هیچ كۆسپێك ده‌هاته پێشه‌وه و هیچ ترسی له‌وه نه‌بوو كه فشاری زۆری بكرێته‌سه‌ر له دانوستاندن و گفتوگۆی نێوان تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن.
پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆریای باكور گه‌وته گفتوگۆ بۆ دیارییكردنی شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه و ته‌وه‌ره‌كانی دیداره‌كه و ده‌ستكردن به دانوستاندنه‌كان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌بوو كه به‌ر له ئه‌نجامدانی دیداره‌كه، سێ بارمته‌ی ئه‌مه‌ریكی كه له‌لایه‌ن كۆریای باكوره‌وه گیرابوو، ئازاد بكرێن.
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ریكا دوو بژاره‌ی خسته به‌رده‌م پیۆنگیانگ له‌باره‌ی شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه كه ئه‌وانیش جنێڤ و سه‌نگاپوور بوون، به‌ڵام كۆریای باكور دووه‌میان هه‌ڵبژارد، چونكه كیم جۆنگ ئۆن هه‌رگیز نایه‌وێ به فڕۆكه گه‌شت بكات و ترسی زۆری هه‌یه بڕفێنرێ و كۆتایی پێ بهێنرێت له ئاسمانه‌وه، بۆیه هه‌ر چۆنێك بێ پیۆنگیانگ نه‌یده‌ویست كه شوێنی دیداره‌كه زۆر له وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه دوور بێت، له‌و بڕوایهدابووم كه ئه‌و سووربوونه‌ی پیۆنگیانگ له‌سه‌ر نزیكی شوێنی دیداره‌كه له كۆریای باكور به ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام بكات و دیداره‌كه شكست پێ بهێنێت.
ئه‌مه‌ریكا له‌ناوخۆ و له‌گه‌ڵ ژاپۆن و كۆریای باشوور له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پیۆنگیانگ ناكۆك بوو
له‌میانه‌ی گفتوگۆكانی ناوخۆ هه‌مووان دووپات‌مان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه پێویسته دانوستاندنی ڕژد ده‌ست پێ بكات و ڕێككه‌وتنێكی واقیعی لێ بكه‌وێته‌وه، نه‌ك ڕێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێران به‌رهه‌م بهێنرێت، كه دواتر له هه‌موو لایه‌كه‌وه كه‌لێن و كه‌موكوڕی تێ بكه‌وێت.
شینزۆ ئابێی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له واشنتن بوو و به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو و ئه‌وان زۆرترین ورده‌كارییان له‌باره‌ی مووشه‌ك و به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی پیۆنگیانگ هه‌بوو، تره‌مپ له شوێنی باس له‌و بابه‌تانه و داهاتوو بكات، پرسیاری له‌باره‌ی دوا سه‌ردانی كیم جۆنگ ئۆن بۆ چین و دیداری له‌گه‌ڵ شی جینگ بین كرد.
به بڕوای من باشترین بۆچوون بۆ مامه‌ڵه‌كردن بیرۆكه‌كه‌ی ژاپۆن بوو، چونكه به‌ڵگه و زانیاری ورد و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تێدا بوو، كه ڕێی به دانوستاندكارانی كۆریای باكور نه‌ده‌دا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆیان له ڕاستییه‌كان بدزنه‌وه، به‌ڵام ژاپۆنییه‌كان زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكایش هه‌بوو، بۆیه هه‌میشه له دیداره‌كان دووپاتیان له بۆچوونه‌كانیان ده‌كرده‌وه و زۆرترین زانیاری و وردترین بۆچوونی خۆیشیان له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌خسته ڕوو، چونكه به ڕوونی هه‌ستیان به سیاسه‌تی حكوومه‌تی تره‌مپ و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌كان له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه كردبوو، ده‌یانزانی كه له هه‌موو شت گرنگتره تره‌مپ ڕازی بكه‌ن، چونكه ئه‌و هیچ بایه‌خ به ڕاوێژكار و به‌رنامه و ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كان نادات.
له لایه‌كی تره‌وه كۆریای باكور به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێویستی به كات بوو و ده‌یه‌ویست كه‌مێك فشاره‌كانی سه‌ری كه‌م بكاته‌وه، له 21ی نیسان/ئه‌پریل ڕای گه‌یاند، كه به ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیك و چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌بێت، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا به چڕی ڕووماڵی ئه‌و بابه‌ته‌یان كرد و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه و ئێسته كاتێكی دروسته بۆ دیداری لووتكه و ده‌ستكردن به دانوستاندن له‌گه‌ڵ پیۆنگیانگ.
كاتێك گرفت له‌سه‌ر شوێنی دیداره‌كه دروست بوو، من دڵخۆشبووم و هیوام ده‌خواست شكست بێنێت
ئه‌مه بۆچوونێكی ڕووكه‌شانه بوو و زۆربه‌ی میدیاكان و سیاسییه‌كانیش له‌و یارییه‌ی پیۆنگیانگ تێ نه‌ده‌گه‌یشتن، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه جه‌نگی پروپاگنده بوو و هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نه‌بوو، دوای دیداره‌كه‌یش به ته‌واوی ئه‌مه ڕوون بووه‌وه، كه كۆریای باكور چۆن یارییه‌كی زیره‌كانه‌ی كرد.
لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌كان و زانیاری و خوێندنه‌وه‌ی ناڕاست بۆ دۆخه‌كه، وایكرد كه هه‌مووان بكه‌ونه هه‌ڵه‌وه، كۆریای باشووریش له‌و بڕوایه‌دابوو، كه كۆریای باكور له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به به‌هێزكردنی ئابووری وڵاته‌كه‌یه و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، به‌ڵام ئه‌وان به ته‌واوی كیم جۆنگ ئۆنیان نه‌ناسی بوو، چونكه هه‌رچۆنێك بێ ئه‌و دیكتاتۆره و دیكتاتۆره‌كانیش هه‌رگیز گوێ به‌وه ناده‌ن خه‌ڵكه‌كه‌یان له چ دۆخێك ده‌ژی و بار و گوزه‌رانیان خراپه یان باش.
پۆمپیۆیش به‌رده‌وام بوو له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆریای باكور، بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كات و شوێنی دیداری لووتكه، له به‌یانی 27ی نیسان/ئه‌پریل تره‌مپ دانه‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی پێدام، كه وتارێكی نی‌ك ئیبیرستادتی تێدا بوو، كه به زیره‌كترین دیپلۆماتكاری پێشوو و شاره‌زا له بواری كۆریای باكور له ئه‌مه‌ریكا ناو ده‌برێ، ئه‌و باسی له دیداره‌كه كردبوو، به گه‌مه‌یه‌كی زۆر ترسناكی دیپلۆماسی له نێوان هه‌ردوولا ناوی بردبوو، واته دیداره‌كه بۆ ڕێككه‌وتن نابێ، به‌ڵكو نمایشێكی دیپلۆماسی ده‌بێت، به‌ڵام له‌و بڕوایهدابووم كه تره‌مپ وتاره‌كه‌ی نه‌خوێندووه‌ته‌وه.
ژاپۆنییه‌كان باشترین ستراتیجیان هه‌بوو، به‌ڵام تره‌مپ ڕووكه‌شانه ده‌یڕوانی و ته‌نیا نمایشی میدیاكانی ده‌ویست
ڕۆژی شه‌موو تره‌مپ ده‌ستی به ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی دیداره‌كه‌ی و نزیكبوونه‌وه له كۆریای باكور له تویته‌ر كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه كیم جۆنگ ئۆن بڕیاری داوه ده‌سبه‌رداری به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی بێت، ده‌سپێشخه‌ری خسته‌ڕوو كه پێویسته بنكه‌ی ئه‌تۆمی "بۆنگ یی ری" دابخرێت، له‌گه‌ڵ وه‌ستاندنی كاركردن له كوره‌ی یونگبیون كه پێشتر له‌لایه‌ن كیم جۆنگ ئیلی باوكی كیم جۆنگ ئۆنه‌وه دروستكرا بوو.
له‌گه‌ڵ كیم جای مونی سه‌رۆكی كۆریای باشوور قسه‌مان كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه كیم جۆنگ ئۆن سه‌نگاپوور به گهنجاوتر ده‌زانێ، له جنێڤ، دواتریش قسه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ر ڕاست ده‌رچوو، پیۆنگیانگ له‌سه‌ر سه‌نگاپوور سووربوو. تره‌مپ نه‌یده‌ویست ئه‌و پێشڤه‌چوونه ببێت به موڵكی شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن و كیم جای موونی سه‌رۆكی كۆریای باشوور، بۆیه به به‌رده‌وامی میدیاكانی هان ده‌دا كه ته‌واوی بابه‌ته‌كه به ده‌سپێشخه‌ری و زیره‌كی تره‌مپه‌وه بووه و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن، بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پیۆنگیانگ.
موون ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دیداری خۆی و كیم جۆنگ ئۆن له گوندی بانمونجومی نێوان هه‌ردوو كۆریا ئاراسته‌ی ئێمه كرد، به وردی زانیارییه‌كان و بۆچوونی پێشبینیكراوی خۆی له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی كۆریای باكور خستبووه ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، من به‌وه‌نده نه‌وه‌ستام و زیاتر بیرم له‌و هه‌موو زانیاری و ستراتیجه پێشكه‌وتووه‌ی ژاپۆن ده‌كرده‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن گفتوگۆم كرد.
كیم جۆنگ ئۆن له‌وه گه‌یشتبوو، بۆیه زیره‌كانه یاریی كرد و سوودی زۆری به‌ده‌ستهێنا بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچی ده‌ست بكه‌وێت
ویستم له ئابێ دڵنیایی و زانیاری وه‌رگرم، له‌باره‌ی دوای دیداری لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم، تا بزانین چی بكه‌ین و چۆن هه‌نگاو بنێین، به‌ڵام ئه‌و هیچی تازه‌ی پێ نه‌گوتم و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ی له دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ و كۆشكی سپی له ئه‌مه‌ریكا باسی لێوه كردووه، باشترین بژارده‌ن.