دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ پوتین و شاندی مۆسكۆ ته‌واوبوون و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه و فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وتین و له نێو فڕۆكه كاتێك سه‌عات هه‌شتی ئێواره ده‌ستمان به فڕین كرد، دان كوتس پێوه‌ندی كردم و دووپاتی كرده‌وه، كه له واشنتن هه‌مووان تووشی شۆكبوون به‌رانبه‌ر به‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه له دیداری تره‌مپ و پوتین كه‌وتووه‌ته‌وه و هیچ ناڕه‌زاییه‌ك به‌رانبه‌ر به ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا ده‌رنه‌بڕاوه و هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و خۆخستنه مه‌ترسی سیخوڕان بۆ ده‌سكه‌وتنی زانیاری به‌وپه‌ڕی بێ بایه‌خییه‌وه سه‌یری كردوه.
پێوه‌ندییه ته‌واوبوو و له‌گه‌ڵ كیلی قسه‌مان كرد و پێم ڕاگه‌یاند كه دان كوتس ناڕه‌زایی زۆری ده‌رده‌بڕی و هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه ده‌یه‌وێ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ، به‌یاننامه‌یه‌كمان ئاماده كرد، به‌وه‌ی كه تره‌مپ كاری باشی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو ڕێگری له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا بكرێت، تا له ڕێی به‌یاننامه‌كه‌وه وروژانی ڕای گشتی واشنتن و ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به پرسی ده‌ستوه‌ردان و دیداری لووتكه‌ی تره‌مپ و پوتین كه‌م بكه‌ینه‌وه.
كوتس جارێكی تر پێوه‌ندی كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه ناوه‌رۆكی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه و زانیارییه‌كانی دیداری تره‌مپ و پوتین وه‌ك سووته‌مه‌نی وایه كه بیكه‌یت به‌سه‌ر ئاگردا له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا به چڕی باسی لێوه ده‌كرێ و هه‌مووان تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا له‌و دیداره به دۆڕاو و شكست خواردوو ناو ده‌به‌ن.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان ئاڵۆزییه‌كی زۆر له نێو ڕای گشتی و سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژ به قسه‌كانی تره‌مپ دروست بوو
مایك پێنس دواتر پێوه‌ندی پێوه كردین و دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته له‌جیاتی جارێك دووجار له به‌یاننامه‌كه بنووسرێ، كه دۆناڵد تره‌مپ متمانه‌ی ته‌واوی به هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، منیش وه‌ڵامم دایه‌وه و دووپاتم كرده‌وه كه ئه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی باشه، به تره‌مپمان گوت كه پێنس خه‌ریكه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئاماده‌مان كردووه بڵاوی ده‌كاته‌وه و پێمان ڕاگه‌یاند، كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرنگه له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی شه‌یری بكات و پشتیوانی بۆچوونه‌كه و به‌یاننامه‌كه بكات، به‌ڵام تره‌مپ به‌ر له‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه بڵاو بێته‌وه ده‌ستی به تویتكردن كرد و ناوه‌رۆكی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌و ستایله‌ی خۆی كاری له‌سه‌ر ده‌كات، بڵاو كرده‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا میدیاكان هیچ به گرنگییه‌وه له به‌یاننامه‌كه و تویته‌كانی تره‌مپیان نه‌ڕوانی و سووربوون له‌سه‌ر سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و دیداره دۆڕاوه‌ی كه له‌گه‌ڵ پوتین ئه‌نجاممان دا، كێشه‌كه خۆی له‌سه‌ر چوار خاڵ ده‌بینییه‌وه كه تره‌مپ له قسه‌كانی گوتبووی، ئه‌ویش بریتی بوو له ڕسته‌ی " كه من هه‌میشه پشتیوانی ڕووسیا ده‌بم، هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی ڕووسیا و هیچ وڵاتێكی تر بوونی نه‌بووه و ڕووی نه‌داوه، پێوه‌ندی نهێنی و ژێر به‌ژێرمان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ نییه، ئه‌م قسانه به چڕی بڵاو ده‌بوونه‌وه و ببوون به سه‌ردێڕی زۆربه‌ی هه‌واڵی میدیاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌عات 10ی شه‌و به كاتی واشنتن له بنكه‌ی ئه‌ندرۆز نیشتینه‌وه و من به‌ره‌و ماڵه‌وه ڕۆیشتم و بۆ به‌یانی ڕۆژی دواتر تیمی پێوه‌ندییه‌كان و پسپۆرانی میدیا و ڕای گشتی كۆشكی سپی له‌گه‌ل تره‌مپ كۆبوونه‌وه و گرفتێكی تری گه‌وره‌تر له ناوه‌رۆكی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی تره‌مپ و پوتین دۆزرایه‌وه، كه تره‌مپ گوتوویه‌تی، من هیچ هۆكارێك نابینم له‌وه‌دا، قسه‌كه به‌وشێوه‌یه لێكدانه‌وه‌ی بۆ كرابوو كه تره‌مپ گوتویه‌تی، من هۆكارێك نابینم كه ڕووسیا ئه‌م كاره‌ی كرد بێت، به‌ڵام دواتر هه‌مووانمان تێگه‌یاند كه هه‌ڵه ئه‌و قسه‌یه گوێزراوهتهو هو مه‌به‌ستی تره‌مپ ئه‌وه‌یه هیچ هۆكارێك نابینم كه ڕووسیا ئه‌و كاره‌ی نه‌كردبێت. واته به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و دوور له توند و گرژی تره‌مپ گوتوویه‌تی كه كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن تا ڕووسیا كارێكی له‌مشێوه‌یه بكات.
تره‌مپ زۆر ڕه‌ق بوو و هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بوو ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر قسه‌كانی بدات
ویستمان ئه‌مه وه‌كو ڕوونكردنه‌وه و ڕاستكردنه‌وه بڵاو بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام تره‌مپ پێداگری كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هیچ كات له قسه‌كانی په‌شیمان نابێته‌وه، ئه‌گه‌ر خۆیشی له‌و بڕوایه‌دا بێ كه هه‌ڵه‌ی گوتووه، چونكه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی به خۆبچووككردنهوهی زۆر به‌رانبه‌ر به پوتین ده‌زانی، بۆیه له شوێنی به فه‌رمی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕێی میدیاكاره ناسراوهكانهوه ناوهرۆكهكهیمان بڵاو كرده‌وه و تۆزێك دۆخه‌كه‌مان ئارام كرده‌وه.
ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی تره‌مپ كه كردبووی هه‌مووی له ئه‌نجامی پابه‌ندنه‌بوونی بۆ پرۆتۆكۆل ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه پێشتر ستیڤن میله‌ر و ئێمه هه‌موو شتێكمان به نووسراو خستبووه به‌رده‌ستی، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كات و تووشی دۆخێكی له‌مشێوه‌یه‌مان نه‌كات، كه‌چی ئه‌و هه‌ر به ویستی خۆی هه‌نگاوی نا، تا ئه‌م كاردانه‌وه فره‌وانه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
دواتر كۆنده‌لیزا ڕایس ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندی پێوه كردم و دووپاتی كرده‌وه كه زۆرێك له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن، تا له‌باره‌ی قسه‌كانی تره‌مپ له‌گه‌ڵ پوتین له هێلنسكی بۆچوونی خۆی ده‌ربڕێ، كۆندی گوتی، جۆن دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه من هیچ قسه‌یه‌ك به خراپ ناكه‌م، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه تره‌مپ تێی كه‌وتووه، تۆ ده‌زانی پوتین ڕێی سێیه‌می نییه، یان به‌سه‌رت زاڵ ده‌بێ و پێت پێ ده‌كه‌نێت، یانیش ده‌بێ تووشی شكستی بكه‌یت، ناكرێ وا به‌جێی بهێلین و بێ سزادانی ڕووسیا پرسی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕ ببێت. منیش دووپاتم كرده‌وه كه به ته‌واوی هاوڕام له‌گه‌ڵی دا، به‌ڵام گرفته سه‌ره‌كییه‌كه ڕووسیا نییه تره‌مپه.
ڕووسیا جۆرێك له گاڵته‌ی به تره‌مپ كرد و ئه‌میش تووڕه ببوو و دواجار تۆڵه‌ی كرده‌وه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستم كه‌وت، له ئه‌نجامی ئه‌و فاوڵه گه‌وره‌یه‌ی تره‌مپ له هێلنسكی دای، زۆرێك له به‌رپرسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیازی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه، له‌وانه كیلی و پۆمپیۆ و كوتس، له‌و نێوه‌نده‌دا من مابوومه‌وه كه ته‌نیا سێ مانگ و پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكام وه‌رگرتبوو.
دوای ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی ڕووسیا بۆ ئێمه‌ی دروست كرد، دواجار تره‌مپ توانی هه‌نگاو به ئاراسته‌ی مۆسكۆ بنێ و له ڕێككه‌وتنی توانای مووشه‌كی ئه‌تۆمی مامناوه‌ند بكشێته‌وه، ئه‌مه‌یش به جۆرێك له سزا سه‌پاندن به‌سه‌ر ڕووسیا و شكاندنی هه‌ژموونی ڕووسیا به‌سه‌ر تره‌مپ لێكدرایه‌وه و كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا دروست كرد.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و ڕێككه‌وتنه بۆ سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بووش ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وكات ئێمه تاوتوێی ئه‌و دۆخه‌مان كرد و هه‌موو لایهنهكانیمان لێكدایه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ كاردانه‌وه‌كان كرد، به‌ڵام دواجار ئه‌و پرۆسه‌یه وه‌ستێنرا و بۆ كاتێكی تر هه‌ڵگیرا و له‌سه‌رده‌می ئۆبامایش دۆخه‌كه به ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام ئێسته كه ڕووسیا ده‌ستوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا كردووه و گاڵتهیشمان پێ ده‌كات، باشترین كات بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گورزه له مۆسكۆ بوهشێنێرێت.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی مووشه‌كی ئه‌تۆمی مه‌ودا مامناوه‌ند گورزێكی باش بوو له ڕووسیامان دا
یه‌كێك له ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هێلنسكی بریتی بوو له به‌ره‌وپێشبردنی پێوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و واشنتن له ڕووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسیه‌كه‌م ڕێككه‌وتین كه له 23ی ئاب/ئۆگه‌ست له جنێڤ یه‌كتر ببینین، به‌ڵام ڕووسیا پێشێلی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی به به‌رده‌وامی ده‌كرد و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هیچ حسابێك بۆ په‌یماننامه‌كه ناكات و به‌رده‌وامه له پێشخستنی توانای مووشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی له ناوچه جیا جیاكان.