جێمس ماتیس كۆبوونه‌وه‌ی تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به بیانووێكه‌وه جێهێشت و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رده‌وامبوون له گفتوگۆكردن و دانوستاندن بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و ستراتیجه و ڕه‌چاوكردنی وه‌ك نهخشهڕێیهكی نیشتمانی بۆ خۆپاراستنی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ناكۆكی و گفتوگۆ هه‌بوو و ئه‌وه‌یشی كه چاوه‌ڕوانمان نه‌ده‌كرد، پاشه‌كشه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا بوو له پشتیوانیكردنی ئه‌و ستراتیجه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ده‌مانه‌ویست ئه‌و ستراتیجه له یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن جێگیر ببێت، به‌ڵام كۆنگرێس ڕه‌تی كرده‌وه له یاسای هه‌ڵبژاردن دابنرێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو ئه‌ندامانی كۆنگرێس به توندی ناڕه‌زاییه‌تییان به‌رانبه‌ر به ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕی.
دواتر بۆم ڕوون بووه‌وه، هۆكاری دژ وه‌ستانه‌وه‌ی هه‌واڵگری به‌رانبه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ ئه‌وه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، كه له ڕێی به نیشتمانیكردنی ئه‌و سیاسه‌ت و ستراتیجه ده‌سه‌ڵاتی ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زۆر به‌هێز ده‌بێت، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و پنتاگۆنه‌وه قبووڵ نه‌كراوه، چونكه به ده‌ستوه‌ردان و بردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌وان پرۆسه‌كه‌یان لێك داوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و بیركردنه‌وه نا نیشتمانی و نائهمهریكییانه كه به‌رپرسه‌كان بیریان لێ ده‌كرده‌وه، هه‌رچۆنێك بێ دواتر تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ستراتیجه‌كه دا و له 15ی ئاب/ئۆگه‌ست واژووی له‌سه‌ر كرد و فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی ده‌ركرد، كه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گرنگ بوو، بۆیه به خێرایی ده‌ستمان كرد به لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی هێرشه‌كانی ڕابردوو و له كاتی هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ته‌واوی له شێواز و جۆری هێرشه‌كان تێ بگه‌ین و خۆمان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی تری هاوشێوه ئاماده بكه‌ین.
بابه‌ته‌كه ته‌نیا پێوه‌ست نه‌بوو به هه‌ڵبژاردنی 2016ه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه زۆر بایه‌خی پێ نه‌درا و هه‌موو سه‌رنجه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كۆبووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێك بكه‌ین كه بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌خرێته‌گه‌ڕ.
هه‌واڵگری و پنتاگۆن له ترسی زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دژی ستراتیجی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنی وه‌ستانه‌وه
تواناكانی خۆمان به ته‌واوی كۆكرده‌وه و ئاماده‌كاری ته‌واومان كرد و چاككردنه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی شوێنی تیمی شاره‌زایانی ئه‌لیكترۆنی كۆتایی هات و هه‌موو جۆره پێویستییه‌كان بۆ كه‌سانی زیره‌كی بواره‌كه دابین كرا، ئه‌وه‌ی مابووه‌وه ته‌نیا دوو هه‌نگاو بوو، یه‌كه‌میان ئه‌و تیمه شاره‌زایانه زۆرترین و قورسترین گورز له‌و هاووڵاتییانه بیانیانه ده‌ده‌ن كه ده‌یانه‌وێ هێرش بكه‌نه سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توندترین وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له به‌رانبه‌ر ئاشكرابوونی هه‌ر گرووپ و لایه‌ن و وڵاتێك به ده‌ستهه‌بوون له پشت ئه‌و گرووپانه گورزێكی گه‌وره سازاكان ئاماده ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی دهسهبهجێ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێته سه‌ر خه‌ت و سزای قورس و یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌سه‌ر وڵاتانی پشتیوانی ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه بسه‌پێنێت.
به دڵنیاییه‌وه تێبینی ئه‌وه‌مان كردبوو، كه به‌رپرسه حزبییه‌كانی كۆماری و دیموكرات هه‌وڵی ده‌ستوه‌ردان له‌و پرۆسه نوێیه ده‌ده‌ن و هه‌موو دهستوهردانهكانیشیان به ئاراسته‌یه‌كی دژ وه‌ستانه‌وه ده‌بێت. چونكه به‌شی زۆریان ترسیان له كاردانه‌وه‌ی ڕووسیا و وڵاتانی تر هه‌بوو كه خه‌ریكن هێرش و ململانێكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی ده‌به‌نه بواری جه‌نگی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی له دژیان هه‌بێت.
دۆخه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینی كرابوو به‌هه‌مانشێوه ده‌رچوو و له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز كۆنگرێسمانان ئاماده‌نه‌بوون كه له نێو یاسای هه‌ڵبژاردنی نۆڤێمبه‌ری 2018 كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران و كۆنگرێس ئه‌نجام ده‌درا، ئه‌و بابه‌ته‌ی تێدا بخرێته‌ڕوو، به توندیش دژی وه‌ستانه‌وه، كه ئه‌مه‌یش بۆ خۆی ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بوو له به‌رانبه‌ر نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ر چۆنێك بێ گوێمان به بڕیاره‌كانی كۆنگرێس و ڕه‌خنه‌كان نه‌دا و له‌سه‌ر كاره‌كانمان به‌رده‌وامبووین و توانیمان گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ده‌ستوه‌ردانی هه‌ڵبژاردنی 2018ی ئه‌مه‌ریكا دروست بكه‌ین، بۆیه به یه‌كێك له باشترین و پاكترین هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیمه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردبوو، له كۆتایی مانگی ئایار/سێپتێمبه‌ری 2018 به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی "ئێف بی ئای" و وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ كیرستین نیلسن گه‌یشتنه كۆشكی سپی و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا دژی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆی خۆیدا بوه‌ستێته‌وه.
كۆنگرێس به توندی دژی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردن قسه‌یان ده‌كرد و نهیشیاندهویست وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بخرێته ناو یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه
ئاماده‌كارییه‌كانی ئێمه زۆر گرنگ و به‌هێزبوون و ناوه‌ندێكی تایبه‌تمان كرده‌وه كه له نێوان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌واڵگری و وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر وردمان به‌یه‌كه‌وه هه‌بێ و هه‌موو پرۆسهكانیش له ڕێی شاشه‌یه‌كه‌وه ده‌خرانه به‌رده‌م تره‌مپ و گه‌وره به‌رپرسانی كۆشكی سپی واته لینكێكی ڕاسته‌وخۆ و به‌هێزی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و تیمه هاوبه‌شه‌وه ده‌كران، له كۆشكی سپی سه‌یر ده‌كران و تره‌مپ و به‌رپرسانی تر له دۆخه‌كه‌یان ده‌ڕوانی.
هه‌موو به‌رپرسانی بواره‌كه‌مان كۆ كرده‌وه و بیرۆكهكانیانمان وه‌رگرت و ئه‌وه‌ی كه گونجاو و به‌هێزبوو بۆ پشتیوانیكردنی ڕێگری له شكاندنی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ئه‌مه‌ریكا به ڕژدییه‌وه وه‌رگیران و خرانه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، تره‌مپ سیاسه‌تێكی سه‌یری گرتبووه به‌ر و له زۆربه‌ی میدیاكان و له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ده‌رم بڕینی بوو دووپاتی له‌وه كردهكهوه، كه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌خنه له پوتین و ڕووسیا بگیرێ و به ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژارنی كۆشكی سپی تۆمه‌تباریان بكه‌ن، له هه‌مان كاتیش هانی ئێمه ده‌دا كه به‌رده‌وام بین له كاركردن به ئاراسته‌ی ڕێگریكردن له هه‌ر هێرشێكی بیانی بۆ سه‌ر سیسته‌می ته‌كنه‌لۆجی و ئه‌لیكترۆنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له ڕاستیدا پێویست بوو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له هه‌موو كات و له‌سه‌ر هه‌موو شتێك زیاتر پشتیوانی حكوومه‌تی تره‌مپ بگرێت، چونكه له ڕاستیدا كاری زۆرباشمان كرد و چه‌ندان ئاژانسی ته‌كنه‌لۆجیای جیهان سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان پووچڵهكراوهیه، ئه‌مه‌یش گرنگگیهكی زۆری هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه و دڵنیایی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م و حكوومڕانهكهی بگه‌ڕێته‌وه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكایش له سه‌ره‌تاوه داوای سزادانی ڕووسیای ده‌كرد له به‌رانبه‌ر ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، كه‌چی ئێسته كه ئێمه شه‌و و ڕۆژمان خستووه‌ته‌سه‌ر یه‌ك، تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا له داهاتوو به پارێزراوی بمێنێته‌وه، كه‌چی كۆنگرێسمانه‌كان دژی وهستانهونهتهوه زۆرترین ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامیش زانیاری هه‌ڵه به كۆنگرێسمانه‌كان و كۆنگرێس به گشتی ده‌گه‌یشت، به‌ڵام ئه‌وان بێ لێكۆڵینه‌وه باوه‌ڕیان ده‌كرد و بۆچوون و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر وه‌رده‌گرت، كه ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر ناكۆكی و بۆشایی خستبووه نێوان كاری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه حكوومه‌تی تره‌مپ بوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان كه بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان.
كاری زۆرمان كرد و توانیمان وابكه‌ین هه‌ڵبژاردنی 2018ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بێ ده‌ستوه‌ردان به‌ڕێوه بچێت
پرۆسه‌كه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له ڕووسیایش به‌رده‌وامی هه‌بوو سه‌ره‌ڕای دروستكردنی هێڵێ به‌رگری فره‌وانی ئاسایشن، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئۆباماوه گرتنی نیمچه دوورگه‌ی كرێمایش سزای به‌سه‌ر مۆسكۆ سه‌پاندبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌مه‌ریكا كونسوڵگه‌ی ڕووسیای له سان فرانسیسكۆ و سیاتڵ داخست و 60 دیپلۆماتكاری ڕووسیای ڕه‌وانه‌ی مۆسكۆ كرده‌وه.
كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنی قه‌ده‌غه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌تۆمی مه‌ودا مام ناوه‌ند و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر 23 به‌رپرسی ڕووسی كه به‌رپرسبوون له پشتیوانیكردنی ڕژێمی ئه‌سه‌د و به‌رپرسانی تری ڕووسیا كه سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌ی تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان له هه‌واڵگری ڕووسیا ده‌كرد خرانه لیستی سزاكانه‌وه، ئه‌مانه هه‌موو هه‌نگاو و كاریگه‌ری باشیان لێ كه‌وته‌وه.
له‌سه‌ر پرسی دۆسیه‌ی سێگری سكریپال و كچه‌كه‌یشی كه له به‌ریتانیا هه‌وڵی كوشتن‌یان درا، بۆچوون و هه‌ڵوێستی زۆر سه‌یر و جیاواز هه‌بوون، من تا ئێسته به ته‌واوی لێیانه‌وه تێ نه‌گه‌یشتم، به‌ڵام میدیاكان باسیان له‌وه ده‌كرد، كه كیم جۆنگ ئۆن بڕیاری داوه پێشت براكه‌ی خۆی بكوژێت له مالیزیا، چونكه خه‌ریك بووه ڕێی ده‌سكه‌وتنی چه‌كی كیمایی له مالیزیا، كه ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆر و گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه.
سزای زۆر به‌سه‌ر ڕووسیا سه‌پێنران، تا مۆسكۆ هه‌وڵی كوشتنی سكریپالی نه‌دا تره‌مپ نهیدهوێران سزایان بدات
به‌هۆی به‌رده‌وامی بڕیاره‌كانی تره‌میش به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ڕووسیای فیداڵ، به‌شێك كوشتنی سكریپال و كچه‌كه‌ی بۆ هه‌وڵێكی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كاتێك باسی گه‌ڕان و پشكنینی كردووه به نێو خه‌ڵكه‌كه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌گوترا كه تره‌مپ و هه‌واڵگری له پشت كوشتنی سكریپاڵن و ده‌یانه‌وێ بیخه‌نه پاڵ ڕووسیا ئه‌وكات به ئاسایی و ئاسان زۆربه‌ی سزاكان به‌سه‌ر مۆسكۆ بسه‌پێننه‌وه، به دڵنیاییه‌وه ڕووسه‌كان ناڕازی بوون و نیگه‌رانی زۆریان ده‌رده‌بڕی.
له‌و نێوه‌نده‌دا ئێران گرژی زۆری لا دروست ببوو، به‌هۆی گرتنه‌به‌ر ڕێوشوێن و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ڕووسیای هاوپه‌یمانی، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستی كردبوو كه چالاكی و جموجۆڵی میلیشیاكانی له سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی سه‌پاندنی گورزه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بێ به‌رده‌وام بێ له جوڵهكانێ كێشه و ناوچه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قۆرخ بكات.