له به‌شێكی تری په‌رتووكه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن باس له مامه‌ڵه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی سووریا و ئه‌فغانستان و جه‌نگی تیرۆر به گشتی ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، كه تره‌مپ به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یده‌ویست ئه‌و ڕاستییه قبووڵ بكات، كه جه‌نگی تیرۆر به‌ر له هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكردووه و دوای هێرشه‌كانیش ئه‌مه‌ریكا ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، هه‌میشه بابه‌ته‌كه‌ی له روانگه‌ی جیوگرافیاوه ده‌بینی و دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌زاران میل له ئه‌مه‌ریكاوه دووره چ پێویست ده‌كات سهربازهكانمانی لێ بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه و جه‌نگی لێ بكه‌ین.
تره‌مپ سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جه‌نگه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتاییان نایه‌ت و پێویسته لێی بێینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی پلانێكی وردیشی هه‌بێت، له چۆنیه‌تی هاتنه ده‌ره‌وه له جه‌نگه‌كان، به شێوازێك كه هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه نه‌بنه قوربانی ئاگری جه‌نگه‌كه و به خۆڵه‌مێش نه‌كرێن. ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له گرفته گه‌وره‌كان كه سه‌رۆك بیه‌وێ بڕیارێك بدات و بیركردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر شتێك به جۆرێك بێت، كه وه‌ڵام و ئه‌لته‌رناتیڤی بۆ كێشه و گرفته‌گه پێ نه‌بێت و ته‌نیا بیه‌وێ بكشێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كارلێك و كاردانه‌وه‌كانی كشانه‌وه ببینێ و هه‌ر بیریشی لێ بكاته‌وه.
دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕژێمه‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دوما و گرتنی قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن له‌لایه‌ن توركیاوه، كه ماوه‌ی دوو ده‌یه له توركیا خزمه‌تی كردووه و كه‌سێكی ئاینی و ناسیاسییه، له ڕاستیدا ئه‌ردۆغان به ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ڕاده‌بوارد، پێشتر قه‌شه ئه‌ندرسۆنی به هاوپه‌یمانی خۆی داده‌نا، به‌ڵام دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی هاوینی 2016 تۆمه‌تی تیرۆریان درابووه پاڵ، به‌وه‌ی پێوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ر به فه‌تحولا گیوله‌نه‌وه هه‌یه، له كاتێكدا ئه‌و ناوه‌كه‌ی ڕوونه كه قه‌شه و ئاینی كریستیانه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ ئه‌نكه‌ره ئه‌مه‌ی كرده بیانوو و ئه‌ردۆغان ده‌یه‌ویست مامه‌ڵه به برۆنسۆنه‌وه بكات، ئێمه‌یش به باشی له‌وه تێگه‌یشتبووین.
ئه‌ردۆغان ڕه‌گی تره‌مپی نه‌ده‌ناسی و یاری له‌گه‌ڵ ده‌كرد
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ له هێلنسكی ئه‌ردۆغان پێوه‌ندی كرد و باسیان له دیدارێكی كورتی خۆیان كرد له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆ ئه‌نجامی بده‌ن، دواتر جارێكی تر گفتوگۆیان كرد و ئه‌ردۆغان دووپاتی له‌سه‌ر پێوه‌ندی قه‌شه برۆنسۆن و فه‌تحولا گویله‌ن ده‌كرده‌وه، تره‌مپیش دۆسیه‌ی محه‌مه‌د ئهتێلای یه‌كێك له گه‌وره به‌رپرسانی هالك بانكی توركی باس لێوه‌كرد و ئه‌مه‌ی به تاوانێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی دانا، كه توركیا له بانكێكی ره‌سمی و گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی پاره سپی ده‌كاته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌ردۆغان كرد، كه خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یشی مامه‌ڵه‌یان له‌و بانكه كردووه، به تایبه‌ت زاواكه‌ی كه وه‌زیری دارایی توركیایشه. ئه‌ردۆغان ئه‌و زانیاری و تۆمه‌تانه‌یشی بۆ فه‌تحولا گویله‌ن گه‌ڕانده‌وه، دواتر نیگه‌رانی خۆی له‌و گفتوگۆیانه ده‌ربڕی كه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌كرێ، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فڕۆكه‌ی ئێف 35 و ڕێگریكردن له فرۆشتنی به توركیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نكه‌ره سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئێس 400 ده‌كڕێت.
تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه كه له نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌ردۆغان تێ ده‌گات و هه‌ردوولا دووپاتیشیان له پێوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوانیان كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باشی پێوه‌ندییه‌كانی به‌سته‌وه به ئازادكردنی خێرای قشه برۆنسۆن و ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ردۆغانیش بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌هێنایه‌وه كه برۆنسۆن له گرتووخانه نییه و خه‌ریكه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری توركیا دادگه‌یی ده‌كه‌ن و بابه‌ته‌كه له ده‌ستی ئه‌ودا نییه، به‌ڵام تره‌مپ زیاتر پێداگری ده‌كرد، چونكه گرووپه كریستیانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه و هه‌ڵمه‌تی زۆر كردبوو دژی تره‌مپ، ئه‌گه‌ر به زوویی سزای ئه‌نكه‌ره نه‌دات و برۆنسۆن نه‌گه‌ڕێنێته‌وه واشنتن.
گوشاره سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان بێ ئه‌نجام بوون و سزا ئابوورییه‌كان زۆرترین كاریگه‌ری هه‌بوو
له دوا قسه‌كانیان تره‌مپ ئاماژه‌ی دا كه تا دووی ئاب/ئۆگه‌ست برۆنسۆن نه‌گاته‌وه واشنتن، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مره‌یكا سزای قورس به‌سه‌ر وه‌زیری داد و ناوخۆی توركیا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌مه‌یش جۆرێك له سووكایه‌تیكردن بوو به توركیا و ئه‌ردۆغان، چونكه ئێمه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌مان خستووه‌ته لیستی ڕه‌شه‌وه له به‌رانبه‌ر قه‌شه‌یه‌كی بێ تاوان و ناسیاسی، له هه‌مان كاتیش ئه‌مه په‌یامێكی زۆر توند بوو بۆ ئه‌ردۆغان، تا له ڕژدی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئازادكردنی برۆنسۆن تێ بگات.
توركیا له به‌رانبه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی، هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌ی گرته‌به‌ر، به‌ڵام ئه‌مه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه، چونكه توركیا ده‌وڵه‌تێك نییه كه هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان هاوپه‌یمانی بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی باجی گومرگی به‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و پۆڵا كرد كه ڕه‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێن، ئه‌مه‌یش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ پرۆسه‌یه‌كی ستراتیجی له‌و بواره، تا باجی گومرگی له‌سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ڕێك بخرێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش له ڕێی ماده‌ی 232ی یاسای فره‌وانكردنی بازرگانی بوو.
توركه‌كان زۆر نیگه‌رانبوون به‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوانه‌ی واشنتن، بۆیه دواجار سازشیان كرد و داوایان ده‌كرد له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی برۆنسۆن پێویسته ئه‌مه‌ریكا خستنه لیستی ڕه‌شی هالك بانك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و به‌رپرسه‌كانیشی بگه‌ڕێنێته‌وه توركیا، تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه‌دا، كه برۆنسۆن ئازاد بكرێ و بگه‌ڕێنرێته‌وه واشنتن و مایك پۆمپیۆ و ستیڤن منوچینیشی ڕاسپارد كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هالك بانك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن.
ئه‌ردۆغان له‌و بڕوایه‌دابوو پوتین و كیم جۆنگ ئۆن و شی جین بینگ به‌هانایه‌وه دێن
له ڕاستیدا پۆمپیۆ و منوچین له دواجار هه‌ر ئه‌وه‌یان نه‌كرد كه ئه‌نكه‌ره خواستی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵكوو كه‌مێك دۆسیه‌كه‌یان ئاسانتر كرد، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌ویست به ته‌واوی دۆسیه‌كه دابخرێ وه‌كو ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابێت، كێشه‌ی هالك بانك زۆر گه‌وره‌تر بوو له گرتنی برۆنسۆن، چونكه بڕی زیاتر له 20 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌و بانكه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ڕه‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كرابوو، ئه‌مه‌یش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا سزا و گه‌مارۆی ته‌واوی به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه و به‌رده‌وامیش هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، كه هه‌ر بانك و كۆمپانیا و حكوومه‌تێكی جیهان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكات، ده‌یخاته لیستی ڕه‌شه‌وه و سزای قورسیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
دۆسیه‌كه له شاری نیویۆرك بوو و دادوه‌ر چه‌ندان جار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه دانیشت و هیچ بڕیارێكی نه‌ده‌دا، ئه‌مه‌یش بۆ كات كوشتن بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی توركیایش ڕێككه‌وتبوون كه منوچینی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ دادوه‌ران گفتوگۆ ده‌كات، تا دۆسیه‌كه خێرا بكرێ و یه‌كلایی بكرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی توركه‌كان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنین و برۆنسۆن بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌و ڕێگهیهیش هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بوو و به ته‌واوی هه‌ره‌سی هێنا، پۆمپیۆ له‌وباره‌وه گوتی، توركه‌كان له‌سه‌ر قسه‌ی و ڕێی خۆیان نایه‌نه خواره‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕسته‌یه‌ك باسی دۆسیه‌كه‌ی هالك بانك ده‌كه‌ن. دادوه‌رانی دادگه به ته‌واوی ئه‌و گرێبه‌سته‌یان ڕه‌ت كرده‌وه كه برۆنسۆن له به‌رانبه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌سه‌ر هالك بانك و ئازادكردنی محه‌مه‌د ئهتێلای ئه‌نجام بدرێ و ئه‌مه‌یان به ته‌واوی به كارێكی نایاسایی هه‌ژمار كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به‌هۆی گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و سزادانی هالك بانك، به‌های لیره‌ی توركی به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆره‌وه ڕووی له دابه‌زین كرد و بازاڕی دراوه‌كان له هه‌ره‌سی یه‌كجاره‌كی نزیك بووه‌وه. ئه‌مه‌یش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بوون، بۆیه زیاتر كار له‌سه‌ر تێكشكاندنی لیره‌ی توركی و فشاری سیاسی له‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره كرایه‌وه، له‌و نێوه‌نده‌دا نیكی هایلی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكامان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاسپارد كه به ته‌واوی له باڵوێز و دیپلۆماتكارانی توركیا خۆی به دوور بگرێ و وه‌ك فشارێك له دژیان بوه‌ستێته‌وه.