هاژه كامه‌ران یه‌كێكه له یاریزانه‌كانی تۆپی باسكه له كوردستان، له یانه‌ی ئه‌كادی عه‌نكاوه یاریی ده‌كات و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراقیش یاریی كردووه و له ساڵی 2004ه‌وه وه‌رزش ده‌كات.
ئه‌و یاریی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی و چه‌ند جۆره یارییه‌كی تریشی كردووه و ئێسته‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه، وشه سپۆرت چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا.
وه‌رزش بۆ تۆ چ مانایه‌كی هه‌یه؟
وه‌رزش بۆ من ژیانه و هه‌میشه حه‌زم كردووه كه تێیدا به‌رده‌وام بم و خه‌ون و هیواكانی خۆمم تێدا دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ته‌ندروستی و له‌شێكی رێك‌وپێك وه‌رزش باشترین چاره‌سه‌ره.
بۆچی یاریی باسكه‌ت هه‌ڵبژارد؟
یاریی باسكه بۆ كچان زۆر گونجاوه، بۆ جه‌سته زۆر به‌سووده و ئاستی بیركردنه‌وه و بڕیاره‌كان پێش ده‌خات، توانایه‌كی به‌هێزی جه‌سته‌یی پێویسته و چێژی خۆی هه‌یه و ئازایه‌تیت پێ ده‌به‌خشێت.
وه‌ك كچه وه‌رزشوانێك په‌یامت چییه بۆ كچان؟
پێم خۆشه هه‌موو كچان وه‌رزش بكه‌ن و به‌رده‌وام بن، باسكه و باله و گۆڕه‌پان و مه‌یدان و ئه‌و جۆره یارییانه بۆ كچان زۆر به‌سووده، ده‌توانن له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا یاریی بكه‌ن، با وازنه‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌شێكی رێكیان هه‌بێت و ته‌ندروست بن.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خسا، چاره‌سه‌ر چییه؟
كچان ده‌توانن له هۆڵه وه‌رزشییه‌كان مه‌شق و یاریی بكه‌ن، چه‌ندان جۆره وه‌رزش له هۆڵه‌كان ده‌كرێت و ئه‌مڕۆ سه‌رده‌مه‌كه‌ش پێش كه‌وتووه، بۆیه به كچان ده‌ڵێم هیچ رۆژێكتان به‌بێ وه‌رزشكردن تێمه‌په‌ڕێنن و دره‌نگ نییه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ بكه، چونكه وه‌رزش هۆكارێكی باشه بۆ ئارامبوون و پشوودانی مێشك، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژیانت رێك ده‌خات.
زیاتر بایه‌خ به چ یارییه‌ك ده‌ده‌یت؟
له 2004ه‌وه ده‌ستم به وه‌رزش كردووه و به‌رده‌وام بوومه، هه‌ریارییه‌ك حه‌زم لێ بووبێت، ئه‌نجامم داوه، چونكه حه‌ز و خولیای خۆم بووه، ئێسته‌ش رۆژانه له هۆڵی وه‌رزشی مه‌شق ده‌كه‌م و 3 ساڵ زیاتره له هۆڵی وه‌رزشی به‌رده‌وامم و تا له تواناشمدا بێت، له وه‌رزشكردن به‌رده‌وام ده‌بم.
سه‌یری یانه و تیپه جیهانییه‌كان ده‌كه‌یت؟
به‌ڵێ، هانده‌ری یانه‌ی بارسێلۆنام و حه‌زم له یارییه‌كانی ئه‌و تیپه‌یه.
دیمانه: په‌ریهان عومه‌ر