دوای ئاڵۆزییه‌كانی شه‌وی ڕابردووی كه‌ركووك و گرتنی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی كوردی شاره‌كه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، هاته سه‌ر هێڵ و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی گوشاری دروست كرد تا دۆخی شاره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه.
شه‌وی ڕابردوو دوای ئاهه‌نگگێڕانی لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزێكی زۆری سوپای عێراق و ئه‌و میلیشیایانه‌ی له شاره‌كه‌دان، هاتوونه‌ته گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان و له‌وێ ده‌ستیان به ڕه‌شگبیری كردووه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌نجانه گیراون و ئازاد نه‌كراون.
به‌ڵێن دراوه كه‌مێكی تر سه‌رجه‌م ئه‌و گیراوانه‌ی شه‌وی ڕابردووی كه‌ركووك ئازاد بكرێن
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌ر خراپی ره‌وشی كه‌ركووك، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا. سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوشاری كرد كه دۆخی شاره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه.
هاوكات شاخه‌وان عه‌بدوڵا كاندیدی براوه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه كرد كه ده‌بێ ئه‌و هێزانه بكشێنه‌وه. وه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك لایه‌نی تری سیاسی نین و كه‌ركووكییه‌كان به ته‌نیا جێناهێڵن.
له دوای ئه‌و گوشارانه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له شاره‌كه، بۆ" وشه" گوتی، ئه‌و هێزه‌ی هاتبوونه فولكه‌ی "ئیخوان" و گه‌ڕه‌كی شۆریجه، كشانه‌وه كه پێشبینی ده‌كرا ئاڵۆزی زۆر بنێنه‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه باسی له‌وه كرد كه به‌ڵێن دراوه كه‌مێكی تر سه‌رجه‌م ئه‌و گیراوانه‌ی شه‌وی ڕابردووی كه‌ركووك ئازاد بكرێن.
پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، دوو كورسیی په‌رله‌مانی به ده‌ست هێناوه، وه‌ك سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه ده‌ڵێن، هێنانی ئه‌و ده‌نگه زۆره‌ی پارتی، گڕی له نه‌یارانی ئه‌و حزبه به‌رداوه و به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێ ئاڵۆزی دروست بكه‌ن.