گرووپێكی تایبه‌ت به كوشتن كه سه‌ربه لاهوور جه‌نگی بوون، له كه‌ركووك ئاشكرا بوو، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و گرووپه له‌ناو یه‌كه‌ی حه‌فتای پێشمه‌رگه بوون و له ساڵی 2018وه چه‌ندان تاوانیان ئه‌نجام داوه.
"وشه" به دواداچوونی له‌سه‌ر تاوانێكی كوشتن كردووه كه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه ئه‌نجام دراوه، له 22ی ئاداری 2018 به ڕۆژێك پێش چوونی لاهوور جه‌نگی بۆ كه‌ركووك، گه‌نجێكی كه‌ركووكیان كوشتووه.
رووداوه‌كه به‌مجۆره بووه
گه‌نجێكی كه‌ركووكی به‌ناوی " كامه‌ران عومه‌ر شكور" كه كاری حه‌ماڵی كردووه له عه‌لوه‌ی كه‌ركووك، شه‌وی 22ی ئاداری 2018 له شه‌وی هه‌ینی، ده‌چێته مزگه‌وت و له‌وێوه ده‌ڕفێنرێ، دواتر ئاشكرا ده‌بێ كه له ڕێی هه‌ولێر كوژراوه، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌یش له فه‌یسبووكێكه‌وه به‌ناوی "كه‌ركووك كوردستانییه" هه‌واڵه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه، تا له‌گه‌ڵ هه‌واڵی هاتنی لاهوور جه‌نگی بۆ كه‌ركووك كه رۆژی 23ی ئادار بوو، كوشتنه‌كه ون بكرێ و وا پێشان بدرێ له‌گه‌ڵ هاتنی لاهوور بۆ كه‌ركووك، گه‌نجێكی كورد له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌كوژرێ.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، بكوژه‌كه ناوی "ت. ك. ج"یه و كوڕی ئه‌ندامێكی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، پێشمه‌رگه‌یه له یه‌كه‌ی 70.
دادگا
ئاسۆ كه مامی كامه‌رانه بۆ "وشه" گوتی، دادگای كه‌ركووك و پردێ، هیچ بڕیارێكیان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه نه‌داوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بكوژه‌كه پێوه‌ندییه‌كی به هێزی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و لاهوور جه‌نگی هه‌بووه. جگه له‌وه‌ی به كه‌فاله‌ت بكوژه‌كه ئازاد كراوه.
یه‌كه‌ی حه‌فتای پێشمه‌رگه ده‌چێته كێشه‌كه‌وه و داوا له ماڵباتی كوژراوه‌كه ده‌كه‌ن سكاڵا تۆمار بكه‌ن، چونكه هه‌ر خۆیان پێیان ده‌ڵێن كه بكوژه‌كه پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی 70یه /ئێسته‌یش له‌ناو ئه‌و یه‌كه‌یه‌دا ده‌وام ده‌كات/. دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت مانگ گیرا، له 22ی حوزه‌یرانی 2021 ئازاد كرا.
سوڵحی عه‌شایه‌ری له شوێنی یاسا
مامی كوژراوه‌كه ده‌ڵێ، باوكی بكوژه‌كه به‌رپرسی كۆمیته‌ی تۆپزاوا بوو، به‌ڵام كه‌متر له مانگێكه مردووه. ئه‌وكاته ویستمان له ڕێی یاساوه كاره‌كان بكه‌ین و دواتر سوڵح بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی پشتگیریی لاهوور جه‌نگی، زۆر بێ منه‌تانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌دا كرد.
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌شیان لایه كه به واسیته و پاره بكوژه‌كان ئازاد كراون، ئێسته له ده‌وامی ئاسایی خۆیانن. به‌پێی ده‌نگی بكوژه‌كه‌ش كه لای "وشه" هه‌یه، ددانی به كوشتنه‌كه‌دا ناوه، جگه له‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌یشی ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها "وشه" وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی به كوژراوی لایه كه له‌لایه‌ن پیاوه‌كانی لاهوور جه‌نگی له كه‌ركووك كوژراون، تا هه‌وڵ بده‌ن هه‌یبه‌ت بده‌ن به چوونی لاهوور بۆ كورد.
له زاری بكوژه‌كه‌وه كوشتنه‌كه له‌سه‌ر چی بوو؟
هه‌رچه‌نده بكوژه‌كه ناڵێ كه به كوشتنی ئه‌و گه‌نجه ویستوویانه گرنگی به هاتنی لاهوور بۆ كه‌ركووك بده‌ن، له ددانپێدانانی باس له‌وه ده‌كات، حه‌شدی شه‌عبی هاوكارییان كردووه له‌و كوشتنه‌دا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ژنی كوژراوه‌كه هه‌بووه و له‌سه‌ر داوای ژنه‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه. به‌ڵام ماڵباتی كوژراوه‌كه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، "ئه‌وانه گرووپێكی مه‌ترسیدارن و پێویسته بافڵ تاڵه‌بانی بزانێ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی كاتێك ده‌ستڕۆیشتوو ده‌بن، خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌كوژن".