مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مارك برایسن ریچاردسن باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی كانوونی دووه‌م، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ده‌یڤد هانت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، دوایین گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا دووپاتیان له گرنگیی پێكهێنانی حكوومه‌تێك كرده‌وه كه خزمه‌تی گشت هاووڵاتییان و پێكهاته‌كانی عێراق بكات و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیش له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بابه‌تی كۆچبه‌ران كرا و ئاماژه به گرنگیی بره‌ودان به هاوئاهه‌نگی نێوان ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌ریتانیا درا، به‌تایبه‌تی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانی ڕێكخراو و ڕێگریكردن له كۆچكردن به ڕێگه‌ی نایاسایی.
چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی دوولایه‌نه به‌تایبه‌تی له بواری وه‌به‌رهێناندا، ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.