به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فر له چه‌ندان ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پشووی فه‌رمی راگه‌یه‌نرا و تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می قوتابیانیش دوا خران.
ئه‌مڕۆ پارێزگاری سلێمانی بڕیاری دا، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ پشووی فه‌رمی بێت له ته‌واوی پارێزگاكه و تاقیكردنه‌وه‌كانیش راگیران.
هاوكات فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، به‌ھۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و به‌فربارین، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، بڕیار درا به ڕاگرتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م، له ڕۆژانی 18-19-20ـی ئه‌م مانگه، له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی پارێزگای سلێمانی.
بڕیاری دا كه پشوو بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ رابگه‌یه‌نێت
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه تاقیكردنه‌وه‌كان له ڕۆژی 25ـی كانوونی دووه‌م، ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، بڕیاری دا كه پشوو بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ رابگه‌یه‌نێت به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رمایه.
له ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش به هه‌مانشێوه پشوو راگه‌یه‌نرا، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم ببنه‌وه.
پشووه‌كانی سنووری سلێمانی ئه‌و فه‌رمانگانه ناگرێته‌وه كه كاری راماڵینی به‌فر ده‌كه‌ن.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، شه‌پۆلی سه‌رما تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه رۆژی چوارشه‌م و پێنجشه‌م، له ته‌واوی سه‌نته‌ری شاره‌كاندا به‌فر ببارێت.