نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قه‌ولتاس، پیرۆزبایی له كاكه‌ییه‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قه‌ولتاس له هه‌موو خوشك و برایانی كاكه‌یی له كوردستان و عێراق و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به گه‌رمی پیرۆز ده‌كه‌م، هیوادارم جه‌ژنێكی ئارام و ئاسووده به سه‌ر به‌رن و جه‌ژنی خێر و خۆشی بێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، له‌م جه‌ژنه‌دا دووپات له پاراستنی مافه‌كانی خوشك و برایانی ئازیزی كاكه‌ییمان و ته‌واوی پێكهاته‌كان و مانه‌وه‌ی كوردستان به سه‌رزه‌مینی پێكه‌وه‌یی، ته‌بایی، لێبورده‌یی، فره‌یی و یه‌كترقبووڵكردن ده‌كه‌ینه‌وه.