25 خێزان كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی چوونه ناو به‌فر له چیای سه‌فین گیریان خواردبوو كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه رزگار كراون.
ئه‌حمه‌د مسته‌فا په‌یامنێری "وشه" له هه‌ولێری رای گه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له چیای سه‌فین گیریانخواردبوو سه‌رجه‌میان رزگار كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و خێزانانه له دیوی هیران بۆ چیای سه‌فین گیریانخواردبوو كه دانیشتووی ناوچه جیاوازه‌كان بوو و له‌ناویاندا منداڵی زۆر هه‌بوون.
به‌قسه‌ی یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان، سه‌ره‌تا كه چوون هیچ به‌فر له‌سه‌ر رێگاكه‌دا نه‌بوو، له پڕ ڕێگاكه گیراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر هاتوچۆ و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان داوایان له هاووڵاتییان كردوو، سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن.
ماوه‌ی 24 سه‌عاته به‌فر بارین له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان به‌رده‌وامه كه چیای سه‌فین یه‌كێكه له‌و شوێنانه.