یونس حهمهد
ئەگەرچی سەرەتای وەرزی ئەمساڵ تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەولێر لەو ئاستەدا نەبوو کەوا بەسەری دا هەڵبڵێین، بەڵام دوای ئەوەی دەستەیەکی نوێ بۆ یانەکە دەستنیشان کرا، ئەوەبوو خەمخۆرانه ئەم دەستە لاو و گەنجە لێهاتووە، خەمی چەند ساڵەیان لە بیر بردینهوه.
سەرکەوتنەکانی ئەمجارە نەوەک به تەنیا بۆ هەولێرییەکان، بەڵکو بۆ تەواوی کوردستان جێگهی بایەخه و دڵخۆشکەر بوون.
ئەوەی سەرنجه، دەبینین بەرواورد به جاران، جەماوەر هاتنەوە سهر پهیژهكانی یاریگهی فرانسۆ هەریری له ههولێری دڵڕفێن دا و خۆیان سەلماند.
سێ گۆڵ له یەکەم یاریی دهستپێكی قۆناغی دووهمی خولی عێراق دوای دابڕانێک له ناو ستادیۆم و بەرانبەر جەماوەرەکەیدا، دووبارە حەماسی هێنایەوە نێو یاریگه دێرینەکەی هەولێر.
ئاستی یاریزانان بەرز دەبینرا، جەماوەر ئاستی هاندانیان بەرزتربوو، لەملاشەوە ستادیۆمەکه رازاوه بوو، ئیتر نازانم تامی سهركهوتن و سێ گۆڵەکە خۆش بوو، یان ئەوەتا هەولێر بە تەواوی هاتووهتهوه گۆڕەپان، بۆیە دهڵێم گەشبینم به ئاستی ئێستهی (بۆڕوسیا دۆرتموند)ی کوردستان، واتا زەردپۆشەکانی یانەی هەولێری قەڵا و منارە.