ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
پێنجشه‌می رابردوو له هه‌ڵوێستێكی بوێرانه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی باسكه‌ی كوردستان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه، چونكه وه‌ك خۆیان گوتیان، حه‌وت ساڵه ته‌نیا یه‌ك پاڵه‌وانیه‌تییان رێكخستووه، حه‌وت ساڵه ده‌رگه نه‌ماوه لێی نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌كیان بۆ ته‌رخان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خول و پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام فه‌رامۆشیان كردوون و كه‌س گوێی لێ نه‌گرتوون.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا شایه‌دی هه‌ڵوێستێكی تری مه‌ردانه بووم، ئه‌ویش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا كه‌ریم بوو، كه ئه‌مینداری دارایی یه‌كێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستانه و هه‌ستم ده‌كرد به حه‌ماسێكی زۆره و به چاوێكی پڕ له دڵسۆزی و وه‌فاوه بڕیاره‌كه‌ی دا.
نابێت ئه‌وه له بیر بكه‌ین، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ر به‌م هۆكارانه‌ی ئه‌مانه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه، سه‌ردار ئیسماعیل سه‌رۆكی یه‌كێتیی له‌شجوانیی كوردستانیش ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه پێویسته به‌رز بنرخێنرێن و ببێته په‌ند و هاندان بۆ یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی تریش، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 30 یه‌كێتییه وه‌رزشییه و بێنه مه‌یدان و خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، كه تا ئێسته بێده‌نگن.
ماوه‌ی حه‌وت ساڵه بودجه‌ی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان "جگه له یه‌كێتیی تۆپی پێ" خه‌رج ناكرێت، خول و پاڵه‌وانیه‌تی بۆ یارییه‌كانی تر ئه‌نجام نادرێت، پێش ئه‌و ماوه‌یه‌ش "له 2014" به دواوه حكوومه‌ت پاره‌ی لیژنه‌ی ئۆڵمپی و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی بڕیوه، كه‌م كه‌مه وه‌ك خێر و سه‌ده‌قه پاره‌ی بۆ وه‌رزش ته‌رخان كردووه، ئه‌مه له رووه فه‌رمییه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام له ژێره‌وه و به پێوه‌ندی شه‌خسی و به ته‌له‌فۆنی فڵان به‌رپرس و فیساره كه‌س و له‌به‌ر خاتری خاتران، پاره‌ی زۆر بۆ هه‌ندێك یانه خه‌رج ده‌كرێت، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له خوله‌كانی عێراقدا به‌شدارن، یان جار جار وه‌ك پاره‌ی سولفه‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كان، بڕێك پاره بۆ هه‌ندێك له یانه‌كان خه‌رج ده‌كرێت و ده‌بێته هه‌ڵلا، له به‌رانبه‌ردا یه‌كیتییه وه‌رزشییه‌كانیش زه‌ققه‌ی چاویان دێت.
ئه‌مه حاڵی وه‌رزشه له هه‌رێمی كوردستان، خۆ ئه‌گه‌ر خوله‌كانی تۆپی پێ نه‌بێت، كه ئه‌ویش وه‌ك پێویست نییه، ئیتر شتێك نامێنێت له‌م هه‌رێمه‌دا به ناوی وه‌رزش.
جێی داخه خه‌ریكه دوو نه‌وه له یاریزانان و راهێنه‌ران و وه‌رزشوانانی ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و نه‌مان و پووكانه‌وه ده‌چن، هه‌زاران خه‌ون و هیوا و ئاره‌زوو له گۆڕ ده‌نرێت، رۆژانه وه‌رزشوانان یاریگه و هۆڵه‌كان جێ ده‌هێڵن و كافیتریا و نێرگه‌له‌خانه‌كان قه‌ره‌باڵغ ده‌كه‌ن، یان رێگه‌ی هاتونه‌هات ده‌گرنه‌به‌ر و ده‌بنه خۆراكی قرشه‌كانی ئیجه و نۆكه‌ندی ئینگلیزی.
ئه‌گه‌ر پێشتر به هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی ئابوورییه‌وه پاره نه‌بووه، ئه‌وه ئاساییه و هه‌مووان قبوڵیان بوو، به‌ڵام ئێسته "پاره هه‌یه و نرخی نه‌وت به‌رزه، داهاتی ناوخۆ زۆرتره"به‌ڵام پاره بۆ وه‌رزش خه‌رج ناكرێت.
من له‌وه تێده‌گه‌م به‌شێكی ئه‌م پاشه‌گه‌ردانییه‌ی وه‌رزش، پێوه‌ندیی به دۆسیه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستانه‌وه هه‌یه، كه ده‌سه‌ڵات له كوردستان نازانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌زگه‌یه بكات، كه تا ئێسته یاسای نییه، بودجه‌ی نییه، پاره‌ی كرێی باره‌گاكه‌ی قه‌رزاره، ئه‌ندامانیشی له ماڵه‌وه‌ن، ئیتر ئه‌ویش وه‌ك زۆر بابه‌تی تری پێوه‌ست به ململانێی نێوان پارتی و یه‌كێتی، بووه‌ته به‌شێك له پاكێجی رێككه‌وتنه‌كان.
قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ئامانجی نووسینه‌كه‌ی من به‌ره‌و ئاقارێكی تر ده‌بات، كه من نامه‌وێت باسی بكه‌م، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت بڵێم، ئه‌و زنجیره ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه، پێویست درێژه‌ی هه‌بێت و یه‌كێتییه‌كانی تریش هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و مێژوویه‌كی جوان بۆ خۆیان تۆمار بكه‌ن و ئیتر له‌و خۆ بێده‌نگكردنه رزگاریان بێت، ته‌نانه‌ت كاتی ئه‌وه هاتووه لیژنه‌ی ئۆڵمپییش خۆیان له‌و دووفاقییه رزگار بكه‌ن و خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
له كۆتاییدا په‌یامێكم بۆ حكوومه‌تی كوردستانیش هه‌یه: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به سیستم و یاسا و به شه‌فافی پاره بۆ وه‌رزش ته‌رخان بكه‌ن و خه‌می گه‌نج و لاوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌تان به لاوه گرنگه، ئیتر ئێوه‌ش له‌وه گه‌یشتوون ده‌بێت وه‌رزشی كوردستان له رووی پێكهاته‌ی كارگێڕی و دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه، هه‌روه‌ها له رووی ئامانج و ستراتیژه‌وه سه‌رله‌نوێ رێك بخرێته‌وه، ئیتر "دۆسیه‌ی وه‌رزش" له پاكێجی ململانێ و رێككه‌وتنه حزبییه‌كان بهێنرێته ده‌ره‌وه و بكرێته پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی، بۆیه كاته‌كه دره‌نگه و پێویسته هه‌نگاوه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی وه‌رزشی كوردستان ده‌ست پێ بكه‌ن.