ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ی شوبات، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتی قه‌ته‌ڕ، سه‌ردانی یاریگه‌ی "ئه‌لبه‌یت"ـی كرد، كه یه‌كێكه له‌و یاریگه‌یانه‌ی بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ڕی 2022 دروست كراون و به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێش بنیادنراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌شه‌كانی یاریگه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه، كه بڕیاره چه‌ند یارییه‌كی مۆندیالی 2022 میوانداریی بكات.