یه‌كێك له كچه وه‌رزشوانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی كوردستان "لاڤان ئه‌حمه‌د"ـه، كه به ماوه‌یه‌كی كورت توانی بگاته ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاریی پایسكلسواریدا، جگه له‌وه‌ش توانی له ئاستی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا پله‌یه‌كی باش به‌ده‌ست بهێنێت.
لاڤان ئێسته وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیپی پایسكلسواریی یانه‌ی نه‌ورۆز كار ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات یاریزانی نوێ و گه‌نج بهێنێته ناو یارییه‌كه.
ئه‌و كچه وه‌رزشوانه، جگه له بواری وه‌رزش، ئێسته له بواری میدیاش كار ده‌كات و به‌رنامه‌یه‌كی له یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كاندا هه‌یه.
"وشه سپۆرت" چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا، كه ئه‌م پرسیار و وه‌ڵامانه‌ی لێكهوتهوه.
چۆن خۆت پێناسه ده‌كه‌یت؟
من لاڤان ئه‌حمه‌دم، له ساڵی 1996 له شاری سلێمانی له‌دایكبوومه، له 2011 له یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز هاتمه ناو بواری وه‌رزش و ده‌ستم به یاریی پایسكلسواریی كرد، به هۆی خولیای زۆریشم بۆ یارییه‌كه، دوای ساڵێك توانیم بگه‌مه ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، هه‌روه‌ها هه‌ر به خێرایی له پاڵه‌وانیه‌تیی وڵاتانی عه‌ره‌بی پله‌ی دووه‌مم به‌ده‌ست هێنا.
*به بۆچوونی تۆ، ئاستی ئێسته‌ی یاریی پایسكلسواری كچان له كوردستان چۆنه؟
ئاستی ئێسته‌ی یارییه‌كه له كوردستان، له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌ش به هۆی كه‌میی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌شدارینه‌كردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه و كه‌میی ركابه‌رییه‌كان.
*به به‌راورد به عێراق، ئاستی كچه یاریزانه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆز له چ ئاستێكدایه؟
خۆشبه‌ختانه یاریزانانی یانه‌ی نه‌ورۆز به‌رده‌وام له پله‌كانی یه‌كه‌می عێراقدان، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته سوپاسی تایبه‌تی راهێنه‌ری به‌توانا "سیروان سامی" بكه‌ین، كه هه‌موو كات كار له‌گه‌ڵ تیپه‌كه ده‌كات و ئاستی یاریزانان به‌رز راده‌گرێت.
*كێشه‌كانی یاریی پایسكلسواری بۆ كچان له كوردستان و به تایبه‌تی له یانه‌كاندا چین؟
راستییه‌كه‌ی كێشه‌كان زۆرن، به‌شێكی پێكدێت له دابیننه‌كردنی پێداویستییه‌كان و به‌شدارینه‌كردن له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه، به‌شێكیشی بۆ كه‌میی پشتگیریی خێزانه‌كان بۆ كچه یاریزانه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م ناتوانن بگه‌ن به ئامانجه‌كانیان و واز ده‌هێنن، ئه‌مه له كاتێكدا گه‌یشتن به ئامانجه‌كان ماندووبوون و هه‌وڵی زۆری ده‌وێت.
* چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی یارییه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێت، به تایبه‌تی بۆ كچان؟
پێویسته له رێگه‌ی سیمینار و به‌رنامه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه، زیاتر هۆشیاریی به خانه‌واده‌كان بدرێت، تا رێگه به كچه‌كانیان بده‌ن وه‌رزش بكه‌ن و یارمه‌تییان بده‌ن بگه‌ن به ئامانجه‌كانیان، هه‌روه‌ها پشتگیریی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بۆ یاریزانان و راهێنه‌ران زۆر پێویسته، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی دڵسۆزانه كاریان كردووه، كه ئه‌م پشتگیرییه ئه‌گه‌ر به به‌سه‌ركردنه‌وه و ده‌ستخۆشیش بێت، ده‌بێته هاندان بۆ به‌رده‌وامبوون.
* رێگه‌وبان و شه‌قامه‌كان تا چه‌ند بۆ مه‌شق و یاریی پایسكلسواری له كوردستان گونجاون؟
ئه‌گه‌ر باسی رێگه‌وبان بكه‌ین، ده‌توانم بڵێم به‌شێكی زۆریان بۆ ئۆتۆمبێڵیش گونجاو نین تا به پایسكل ده‌گات، چونكه پایسكلسواری پێویستی به رێگه‌وبانی باش و سه‌لامه‌ت هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جۆری یاریی پایسكلسواری، پێویستی به رێگه‌ی تایبه‌ت هه‌یه، كه به داخه‌وه ئێمه نیمانه.
* وه‌ك خۆت، پایسكلسواری چی پێ به‌خشیت و ئه‌م یارییه به لای تۆوه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
زیاتر بڕوابه‌خۆبوون و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز و چالاكتری پێ به‌خشیم، هیوادارم هه‌موو كه‌سێك وه‌رزش بكات، جا هه‌ر جۆره وه‌رزشێك بێت كه خۆی حه‌زی پێ بكات.
*ئامانج و هیوای داهاتووت له‌م یارییه‌دا چییه؟
من ئێسته وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیپی پایسكلسواری یانه‌ی نه‌ورۆز به‌رده‌وامم، ده‌مه‌وێت زیاتر پشتگیریی ئه‌و كچانه بكه‌م، كه خولیای پایسكلسوارییان هه‌یه، بێگومان ئه‌مه‌ش ته‌نیا به قسه نابێت، به‌ڵكو كاركردنی ده‌وێت، من ساڵانه بێ به‌رانبه‌ر فێرگه ده‌كه‌مه‌وه و ده‌چمه قوتابخانه‌كان، به وردی باسی یارییه‌كه بۆ قوتابیان ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م كچانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن ببنه یاریزان، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان قسه ده‌كه‌م و زانیاری و ورده‌كاریی ته‌واوی یارییه‌كه و بارودۆخه‌كه‌یان پێ ده‌ده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی كچه‌كانیان بكه‌ن و روو له یارییه‌كه بكه‌ن.
پرۆفایل
لاڤان ئه‌حمه‌د
له ساڵی 1996 له سلێمانی له‌دایك بووه
له 2011 له یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز ده‌ستی به یاری پایسكلسواریی كردووه
له 2012 پێوه‌ندیی به هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه كردووه
پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست هێناوه
ئێسته سه‌رپه‌رشتیاری تیپی پایسكلسواریی یانه‌ی نه‌ورۆزه
كاری میدیا ده‌كات و له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه.