له چوارچێوه‌ی چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی 12 مین فێستیڤاڵی نه‌ورۆز و ئازادی له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی ئادار، راكردنێكی به‌كۆمه‌ڵ بۆ كچانی وه‌رزشوان و ئاره‌زوومه‌ند به‌ڕێوه‌چوو، كه ماوه‌كه‌ی دوو كیلۆمه‌تر بوو.
پێشبڕكێیه‌كه له ژێر ناوی "سۆزێك بۆ رۆحی د. فرسه‌ت سۆفی" بوو، كه له فلكه‌ی ئاسكه‌كان تا نزیك ئه‌كوا پارك ئه‌نجامدرا.
له رێوڕه‌سمی كۆتاییدا پارێزگاری هه‌ولێر و كۆمه‌ڵێك به‌رپرس تری شار ئاماده‌بوون، هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هه‌ولێریش ئاماده‌بوون.
له كۆتاییدا ئیمان سه‌ڵاح پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و دواتریش خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان دابه‌ش كرا.
هه‌ولێر - شۆخان ره‌شید