ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
جارێكی تر یانه‌ی هه‌ولێر نه‌یتوانی گرێكوێره‌ی یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له به‌سڕه به‌یه‌ك گه‌یشتن و به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
نه‌فتی به‌سڕه بووه‌ته گرێكوێره‌یه‌كی ئاڵۆز بۆ یانه‌ی هه‌ولێر له‌وه‌ته‌ی له خولی نایابی عێراق به‌شداریی ده‌كات، كه له ساڵی 2012ـه‌وه بووه‌ته یانه‌یه‌كی نایاب و تا ئێسته‌ش 14 یاری له‌گه‌ڵ هه‌ولێر كردووه، 8 جار له هه‌ولێری بردووه‌ته‌وه و له 6 یارییشدا یه‌كسان بوونه.
ئه‌مه شتێكی تاڕاده‌یه‌ك ئاساییه له تۆپی پێ و نموونه‌ی تریش هه‌یه له دنیادا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و مه‌به‌ستی نووسینه‌كه‌ی منه، پلان و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی نزار مه‌حرووسی راهێنه‌ری هه‌ولێره، به تایبه‌تی له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوودا، هه‌روه‌ها له چه‌ند یارییه‌كی پێشووشدا.
هه‌ولێر شه‌وی رابردوو له خوله‌كی 52 گۆڵی كرد و تاڕاده‌یه‌كی زۆر باڵاده‌ستی یارییه‌كه بوو، به ریتمی یاری و هێرش و دابه‌شبوون له ناو یاریگه، هه‌ولێر زۆر باشتر بوو، كه‌چی له خوله‌كی 64 تیپی به‌رانبه‌ر گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆمار كرد.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر به پلانی راهێنه‌ره‌كه‌ی، له دوای گۆڵه‌كه‌ی، پاشه‌كشێی كرد و به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك گه‌ڕایه‌وه دواوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پانتایی بۆ تیپی به‌رانبه‌ر بڕه‌خسێنی هێرشت بكاته سه‌ر و گۆڵیش بكات.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه له‌م وه‌رزه‌دا رووده‌دات، یاریی رابردوو به‌رانبه‌ر زه‌وڕا، هه‌روه‌ها به‌رانبه‌ر كاره‌با و دیوانییه‌ش هه‌مان سیناریۆ دووباره بووه‌وه.
ئه‌گه‌ر زه‌وڕا تیپێكی به‌هێز و به‌ئه‌زموون بێت، كه ئێسته وانییه، به‌ڵام یانه‌كانی وه‌ك كاره‌با، نه‌فتی به‌سڕه و دیوانییه له‌و فۆڕمه‌دا نین هه‌ولێر وا به ترس و هۆشدارییه‌وه و به تایبه‌تی له یاریگه‌ی خۆی، وه‌ها یاریی بكات.
له هه‌موو ناخۆشتریش، راهێنه‌ری هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی گۆڵ تۆمار ده‌كات، پاشه‌كشێ به تیپه‌كه‌ی ده‌كات، كه‌چی هه‌ر خۆی دواتر به گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی، جارێكی تر هێرش ده‌كات، به‌ڵام پاش چی، دوای تیپه‌كه‌ی به به‌رگریكردن ماندوو ده‌كات و جاریش هه‌یه گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت، كه ئه‌مه قورسكردنی ئه‌ركی تیپه‌كه و هه‌روه‌ها به‌فیڕۆدانی خاڵ و وزه‌ی یاریزانه‌كانیشه.
بۆ نموونه له یاریی شه‌وی رابردوو، له دوای گۆڵه‌كه ده‌كرا گۆڕانكاری له چه‌ند به‌شێكی تیپه‌كه‌ی بكات و ئه‌گه‌ر نیازی به‌رگریكردنیشی هه‌بوو، ده‌بێت به یاریزانی تایبه‌تمه‌ندی به‌رگری، یاریی بكه‌یت، نه‌ك به هه‌مان پێكهاته كه له ناو یاریگه‌یه، چونكه ئاشكرایه، له ناوه‌ڕاست و باڵه‌كان، یاریزانی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی به‌رگری جیاوازه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیی هێرشبردن یان دروستكردنی هێرش.
بۆیه مه‌حرووس ماوه‌یه‌كه ترسی زۆری پێوه‌دیاره، هه‌رچه‌نده ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و باشییه، كه دڵنیام ئه‌و هه‌ر بیر له‌وه ده‌كاته‌وه تیپه‌كه زیاتر به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندیی ببات، به‌ڵام به‌و سه‌ركێشییه بێ پلانه، زه‌حمه‌ته و زۆرجار ریسه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه خووری.
پرسیاری جددییش ئه‌وه‌یه، ئایا نزار مه‌حرووس له چی ده‌ترسێت، له كاتێكدا یه‌ده‌گی باشی هه‌یه و بژاره‌ی زۆری له‌به‌رده‌سته، خۆ ده‌كرا "بۆ نموونه" له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوودا هه‌ر به‌و گۆڕانكارییانه‌ی دوای گۆڵی نه‌فتی به‌سڕه كردی، له دوای گۆڵه‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی خۆی بیكردایه و ده‌یتوانی به هێرشبردن و فشاری زیاتر، به‌رگری له ئه‌نجامه‌كه‌ی بكات، چونكه تا ئه‌وكاته‌ش به‌رگری له بارێكی باشدابوو، كێشه‌یان نه‌بوو.
به گشتی، ئاستی یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بوونی راهێنه‌رێكی وه‌ك كاپتن نزار و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له یاریزانی ئاستبه‌رز و خاوه‌ن به‌هره، له پشتی ئه‌وانیش ئیداره‌یه‌كی باش و جه‌ماوه‌رێكی زۆر و دڵسۆز، ده‌كرێت باشتر بێت و ئه‌نجامه‌كانی به‌رچاوتر بن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ین.