یانه‌ی سپارتاك مۆسكۆی رووسیا له توویتێكدا گاڵته‌یان به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی كرد.
یانه‌ی سپارتاك مۆسكۆی رووسی، له په‌یجی فه‌رمیی خۆیان له توویته‌ر گاڵته‌یان به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی كردووه و پۆستێكیان كردووه و نووسیویانه "ده‌توانین دڵنیابین ئێمه‌ش هێنده‌ی مانچێسته‌ر سیتی نازناومان له چامپیۆنزلیگدا هه‌یه".
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی هیچ نازناوێكی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، هه‌روه‌ها یانه‌ی سپارتاك مۆسكۆش هیچ نازناوێكی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌یان نه‌بردووه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ، به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ به یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی دۆڕان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له یاریی چووندا به 4-3 گۆڵ براوه بوون، هه‌روه‌ها له یاریی شه‌وی رابردوو تا خوله‌كی 90 به 1-0 گۆڵ له پێشه‌وه بوون، به‌ڵام ریال مه‌درید له دوو خوله‌كدا 2 گۆڵیان كرد و دواتریش له كاتی زیادكراودا گۆڵی سێیه‌میشیان به په‌ناڵتی كرد.