زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه كه بۆچی ئۆتۆمبێله‌كه‌م له‌كاتی وه‌ستاندا ده‌له‌رزێ؟، شاره‌زایه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، هۆكاره‌كانی له‌رزینی ئۆتۆمبێل زۆرن، به‌تایبه‌ت له وه‌ستاندا، به‌ڵام یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م له‌رزینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌گونجانی كوالێتی رۆن له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
كاروان ره‌زا رۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی، بۆ ''وشه'' گوتی، رۆن كاریگه‌ریی یه‌كجار زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل، به‌شێوه‌یه‌ك پته‌وی و توندوتۆڵی بزوێنه‌ر به باشیی رۆنه‌وه به‌نده، بۆیه به‌كارهێنانی رۆنێك كه گونجاو نه‌بێ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، گرفتی زۆرت بۆ دروست ده‌كات، یه‌كێك له‌وانه له‌رزینه له كاتی وه‌ستاندا، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك ئیستۆپ ده‌كه‌یت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌وه‌ستێت، له‌و كاته‌دا له‌رزین زۆر ده‌بێت.
كاروان گوتی گرفته‌كه به‌م شێوه‌یه روو ده‌دات، زۆركات خه‌ستیی ڕۆن ده‌بێته هۆی له‌رزینی بزوێنه‌ر یان كاتێك ڕۆن زۆر پیس ده‌بێ، هه‌مان نیشانه دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌و پله‌یه ڕۆنی بزوێنه‌ر هه‌ڵبژێرین كه كۆمپانیای دروستكه‌ر ئاماژه‌ی پێ كردووه، یان پرسیار له كه‌سێكی شاره‌زا ده‌كه‌ین بۆ گونجاویی ڕۆنه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته سه‌رجه‌م شۆفێران ئاگاداری كاتی گۆڕینی ڕۆنی ئۆتۆمبێله‌كانیان بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕۆن له ئاستی خۆی پیستر بوو، ئه‌وا ده‌بێته هۆی داخورانی به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی بزوێنه‌ر.
ئه‌وه‌یشی گوت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌بوو و دوای پشكنین هۆكاره‌كه‌ی رۆنی بێ كوالێتی بوو، ته‌نیا به به‌كارهێنانی رۆنی ئۆرجیناڵی كۆمپانیای دروستكه‌ر كێشه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
''بۆیه گرنگه له‌كاتی خۆیدا رۆن بگۆڕیت و ئه‌و رۆنه‌ی كۆمپانیا دیاری كردووه به‌كاری بهێنیت، چونكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خاڵانه، كاره‌سات دروست ده‌كات، زۆرجار بینیومانه به‌هۆی رۆنی خراپ گاسكێتی بزوێنه‌ر سووتاوه و كه‌سه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر مه‌سره‌فێكی زۆر، ته‌نیا له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی رۆنی له‌كاتی خۆیدا نه‌گۆڕیوه و رۆنه‌كه نه‌گونجاو بووه، بۆیه ئه‌و هه‌ڵه‌یه مه‌كه‌ن''. كاروان وای گوت.
له هه‌رێمی كوردستاندا رۆنگۆڕمان زۆر هه‌یه، به‌ڵام تۆی شۆفێر ده‌بێ به‌دوای شوێنێكدا بگه‌ڕێی كه متمانه‌پێكراو بێت، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه‌ی بزوێنه‌ر نه‌بی به‌هۆی رۆنه‌وه.