سارا عه‌ره‌فاوی، هاوژینی ئێلكای گۆندۆگانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له تۆپی پێ ئاشكرای كرد، ئه‌وان ده‌مێكه هاوسه‌رگیرییان كردووه.
سارا عه‌ره‌فاوی، كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئیتالی هه‌یه و پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی و مۆدێلیشه، ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ گۆندۆگان دڵخۆشه و هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات.
گوتیشی "ئێمه ده‌مێكه هاوسه‌رگیریمان كردووه، به‌ڵام پێمان باش بوو بابه‌ته‌كه به نهێنیی بمێنێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێكی ناڕاست له‌سه‌ر هاوژینه‌كه‌م بڵاو كرایه‌وه، پێویستی كرد راستییه‌كه ئاشكرا بكه‌م.
سارا له سۆشیال میدیا زۆر ئه‌كتیڤه و فۆلۆوه‌رزی زۆری هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر جوانه و وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێشی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.