ئاسۆ رۆسته‌م ئه‌م وه‌رزه ناوێكی دره‌وشاوه‌یه له خولی نایابی عێراق و دووه‌م گۆڵكاری خوله‌كه‌یه به تۆماركردنی 15 گۆڵ.
ئاسۆ هێرشبه‌ر و گۆڵكاری یانه‌ی نه‌ورۆزه، كه یانه‌كه‌ی یه‌كه‌مجاره به‌شداریی خولی نایابی عێراق ده‌كات، هه‌روه‌ها ئێسته ركابه‌ریی مه‌حموود مه‌واسی هێرشبه‌ری سووریایی یانه‌ی شوڕته ده‌كات، كه چوار گۆڵی له ئاسۆ زیاتر كردووه، به‌ڵام پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مه‌واس نزیكه‌ی ملیۆنێك دۆلاره.
هاوكات یانه‌ی نه‌ورۆز ئێسته یه‌كێكه له تیپه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی خولی عێراق و له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندییه، له كاتێكدا یه‌كه‌مجاره به‌شداریی خولی نایابی عێراق ده‌كات.
ئاسۆ رۆسته‌م له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه.
*ئاستی یانه‌ی نه‌ورۆز له یه‌كه‌م به‌شداریی له خولی عێراق چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
ئێسته تیپه‌كه‌مان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و ئه‌نجامی زۆرباش و گه‌وره‌مان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵییه و به‌هێزیی تیپه‌كه‌مان ده‌رده‌خات، هه‌موو عێراقیش شایه‌دیمان بۆ ده‌ده‌ن.
*تیپه‌كه له سه‌ره‌تای خوله‌كه‌دا خراپ ده‌ركه‌وت، به‌ڵام له قۆناغی دووه‌مه‌وه به‌هێز گه‌ڕایه‌وه، نهێنیی ئه‌مه چی بوو؟
ئێمه بۆ خولی عێراق دره‌نگ ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كرد، به‌شێكی زۆری یاریزانه‌كانیش گه‌نجن و ئه‌زموونیان كه‌مه، به‌ڵام له قۆناغی دووه‌مه‌وه به هۆی هێنانی چه‌ند یاریزانێكی باشتر و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی كه‌مپی مه‌شقی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، توانیمان ئاستمان به‌رز بكه‌ینه‌وه و ركابه‌ریی بكه‌ین.
*تا چه‌ند له ئاستی خۆت رازیت، كه ئێسته یه‌كێكی له گۆڵكارانی خولی عێراق؟
من نامه‌وێ وه‌سفی خۆم بكه‌م، به‌ڵام شه‌قامی وه‌رزشی به گشتی شاهێدی ئه‌وه‌م بۆ ده‌ده‌ن، كه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
*چی بوو وای كرد ئاستی هونه‌ریی یاریكردنت به‌رزبێته‌وه و گۆڵی زۆر تۆمار بكه‌یت و ركابه‌ریی نازناوی گۆڵكاری خوله‌كه بكه‌یت؟
ئاستبه‌رزیی یاریزانه هاوڕێیه‌كانم له تیپه‌كه و راهێنه‌ر و ستافی مه‌شق، هه‌موویان له پشت ئاستبه‌رزیی منه‌وه‌ن، من به‌بێ ئه‌وان ناتوانم هیچ بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆم ویست و ئاره‌زووی زۆرم هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م و یارمه‌تی تیپه‌كه‌م بده‌م.
*پێت وایه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ی نه‌ورۆز له پله‌ی چه‌نده‌مدا ده‌بێت؟
ده‌توانم بڵێم ریزبه‌ندیی ئێسته‌ی تیپه‌كه‌مان له خوله‌كه، شایه‌نی ئێمه نییه، به‌ڵام به هۆی ئه‌نجامه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م وای لێهات به‌م پله‌یه رازیی بین، به هیوای ئه‌وه‌شم له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا زیاتر بچینه پێشه‌وه.
*به‌رای تۆ نه‌ورۆز چی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو ركابه‌ریی له‌سه‌ر پله‌كانی پێشه‌وه بكات؟
بێگومان پێویستیمان به یاریزانی ئاستبه‌رزتر و پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ر و بایه‌خی زیاتری ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه‌مان ده‌بێت.
*په‌یامت بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌تان و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی له كوردستان چییه؟
سوپاسی زۆرم بۆ هه‌موو هانده‌رانی وه‌رزشی له هه‌موو كوردستان هه‌یه، كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌ست به پاڵپشتیی ئه‌وان بۆ ئاسۆ رۆسته‌م ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشی تایبه‌تیش بۆ هانده‌رانی یانه‌ی نه‌ورۆز، كه هه‌موو كات پاڵپشتییمان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵمانن.
پرۆفایل
ئاسۆ رۆسته‌م
له‌دایكبوونی 1-12-1994
له هێڵی هێرشبردن یاریی ده‌كات.
ده‌رچوونی په‌یمانگه‌ی وه‌رزشیی سلێمانییه.
جگه له نه‌ورۆز، بۆ یانه‌كانی سلێمانی، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌ربه‌لا و دهۆك یاریی كردووه.
ئه‌م وه‌رزه دووه‌م "تا ئێسته" دووه‌م گۆڵكاری خولی عێراقه به 15 گۆڵ، هه‌روه‌ها 4 ئه‌سیستیشی كردووه.