شاكیرای خانمه گۆرانیبێژی ناوداری كۆڵۆمبیایی، ئه‌مڕۆ شه‌موو به فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له جێرارد پیكێی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا راگه‌یاند.
پێكێ و شاكیرا ماوەی 12 ساڵه پێوه‌ندییان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، به‌ڵام به فه‌رمی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده دوو منداڵیشیان به ناوه‌كانی "میلان و ساشا" هه‌یه.
شاكیرا رای گه‌یاند: "به‌داخه‌وه دوای 12 ساڵ پێوه‌ندی و بوونی دوو منداڵ، به‌ڵام له یه‌كتر جیابووینه‌وه.
له رۆژانی رابردوو ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، شاكیرا پیكێی به سه‌ر خیانه‌تكردنه‌وه گرتووه و بۆیه لێی جیابووه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌كیشه له یه‌ك ماڵ نین به‌یه‌كه‌وه و پیكێ له شووقه كۆنه‌كه‌ی خۆی ده‌ژیت له بارسێلۆنا.
پێوەندیی نێوان پیکێ و شاکیرا دوای مۆندیالی 2010ی باشووری ئەفریقا دەستی پێ‌کرد و شاكیرا گۆرانیی فه‌رمیی مۆندیالی ئه‌فریقای گوت، دواتر به‌یه‌كه‌وه له كلیپێك ده‌ركه‌وتن.