هه‌ژار جه‌بار عه‌زیز، یاریزانی یانه‌ی ئاسمانیی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، ئه‌و له یاریی په‌ره‌گلایده‌ر ركابه‌ریی ده‌كات و له دووه‌مین پاڵه‌وانیه‌تیی عه‌ره‌بی، كه له هه‌ولێر كرا، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌ژار جه‌بار گله‌یی زۆری هه‌یه و ده‌ڵێت كه‌س پشتگیرییمان ناكات، نه له عێراق و نه له كوردستان، ته‌نانه‌ت له دابینكردنی ساده‌ترین پێداویستییه‌كانیش.
"وشه سپۆرت" چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌رزشوانه تایبه‌ته ئه‌نجام دا و ئه‌م پرسیار و وه‌ڵامانه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
ئاست و به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تیی وڵاتانی عه‌ره‌بی چۆن بوو، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو؟
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی جوان بوو، ئاماده‌كاری باشی بۆ كرابوو، به‌ڵام یاریزانه‌كان پاڵپشتی نه‌كراون، یه‌كێتیی یارییه ئاسمانییه‌كانی عێراق پاڵپشتی نه‌كردووین، ئێمه له‌سه‌ر گیرفانی خۆمان كه‌لوپه‌لمان كڕیوه، مه‌شقمان كردووه، ته‌نانه‌ت پاره‌ی به‌شداریكردن و پاره‌ی هاتووچۆش، كه بۆ مه‌شق چووینه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شار هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان بووه.
ئه‌ی رۆڵی لقی كوردستانی یارییه ئاسمانییه‌كان چی بوو له هاوكاریكردنتان؟
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی رێزه، عه‌لی ئه‌تروشی سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌رزشه ئاسمانییه‌كانی كوردستان له رووی مه‌عنه‌وییه‌وه پشتگیریی باشی كردووین و هانی داوین بۆ به‌رده‌وامبوون، چونكه بڕیارمان دابوو هه‌ر به‌شداریی نه‌كه‌ین.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چه‌ند یاریزانی كوردی هه‌ن، هۆكاری چییه پاڵپشتییان ناكه‌ن؟
له ناو 12 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه، 10 یاریزان كوردن و ئێمه نوێنه‌رایه‌تیی عێراق ده‌كه‌ین، له هه‌موو دنیا یاریزانی هه‌ڵبژارده هه‌موو شتێكی بۆ ده‌كرێ، به‌ڵام ئێمه راهێنهریشمان نه‌بووه، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان مه‌شقمان كردووه، كه من ته‌نیا بۆ مه‌شق و راهێنان نزیكه‌ی 500 دۆلارم خه‌رج كردووه، به‌داخه‌وه زۆر ناڕه‌حه‌تین بۆ ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه، به‌ڵێنییان پێ نه‌داوین كه خهرجییهكانیشمان بده‌نه‌وه و كه‌س بایه‌خ به ئێمه نادات.
بۆ داهاتوو چی ده‌كه‌یت و چۆن ده‌توانیت به‌رده‌وام بیت؟
ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه توانیمان ئه‌مجاره به‌شداریی بكه‌ین و ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنین، به‌ڵام ساڵی داهاتوو به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌بێ پاڵپشتی و دابینكردنی پێداویستییه‌كان، به‌شداریی ناكه‌م و ناچار نیم ئه‌و زه‌حمه‌تییه بكێشم.
ئه‌ی سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه و ئامانجه تاكه كه‌سییه‌كانت؟
من رۆژی 15ی ئه‌م مانگه "ئه‌مڕۆ" به‌شداریی له پاڵه‌وانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی ئێران ده‌كه‌م، وه‌ك تاكه‌كه‌س به‌شداریی ده‌كه‌م و نوێنه‌رایه‌تی كوردستان ده‌كه‌م و هه‌وڵ ده‌ده‌م ئاڵای كوردستانیش به‌رز بكه‌مه‌وه، هه‌رچه‌نده له كوردستانیش هیچم بۆ دابین نه‌كراوه.
ئه‌مه دووهمجاریشه به‌شداریی ده‌كه‌م و ئامانجی من ئه‌وه‌یه ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنم، به‌داخه‌وه هه‌رچه‌نده له‌مه‌شدا كه‌س هاوكاریی نه‌كردووم و سه‌پۆرت نه‌كراوم، كه‌لوپه‌لی زۆر ساده به‌كار ده‌هێنم، به‌داخه‌وه ده‌بوو لایه‌نه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان له حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ت پاڵپشتیمان بكه‌ن و زۆر پێویست بوو.
له پاڵه‌وانیه‌تیی ئێران‌دا ده‌توانیت ئاڵای كوردستان به‌رز بكه‌یته‌وه؟
من هه‌وڵی ئه‌و كاره ده‌ده‌م، چونكه به شانازییه‌وه من نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان ده‌كه‌م و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی تێدا ناكات، بۆیه من نوێنه‌رایه‌تی كوردستان ده‌كه‌م.
هه‌وڵت داوه پێوه‌ندیی به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بكه‌یت بۆ پاڵپشتی؟
به‌لێ، ئێمه ئه‌و 10 یاریزانه كورده‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، یاداشتێكمان پێشتر پێشكه‌ش به سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌رزشه ئاسمانییه‌كانی عێراق كرد "حامید ره‌عد"، داوای دابینكردنی پێداویستی و جلوبه‌رگی تایبه‌تی ئه‌م وه‌رزشه‌مان كرد، داوای راهێنه‌رمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر "پۆینت" بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچیان بۆ نه‌كردین، بۆیه‌ش له پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مجاره‌دا نه‌مانتوانی له هه‌موو ركابهرییهكاندا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین و ته‌نیا له په‌ڕه‌گلایده‌ر یه‌كه‌م بووین، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له پێشبڕكێیه‌كانی تریش خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م هه‌ر یاریزانه كورده‌كان بوون.
پرۆفایل
هەژار جه‌بار عه‌زیز
دەرچووی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشییه
ئێستا مامۆستای وه‌رزشه
له بەهاری 2015 رووی له بواری وه‌رزشی كردووه، به تایبه‌تی وه‌رزشی یارییه ئاسمانییه‌كان.
بەشداریی چوار پاڵه‌وانیه‌تیی عێراقی كردووه.
یه‌ك جار به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی كردووه له ئێران و ئه‌مڕۆش جارێكی تر به‌شداریی ده‌كات.