لیژنەی رێکخستنی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ، دیزاینی پۆستەری فەرمی پاڵەوانیهتییهكهی ئاشکرا کرد، کە لەلایەن خانمه هونەرمەندی قەتەڕی بوسەینە ئەلموفتاح دیزاین کراوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی حوزه‌یرانی 2022 پۆستەری سەرەکی مۆندیالی 2022 له توویته‌ری فه‌رمیی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ئاشكرا كرا، كه تیشک دەخاتە سەر ئاهەنگی تۆپی پێ و بەناوبانگبوونی بەربڵاوی لە سەرانسەری جیهانی عەرەبیدا، بە وێناکردنی دوو پێکهاتەی سەرپۆشی نەریتی پیاوان لە قەتەڕ و ناوچەکە، "جه‌مانه و عه‌گال" کە لە هەوادا دەشهكێنهوه.
قەتەڕ لە 21ی نۆڤه‌مبه‌ر تا 18ی دیسه‌مبه‌ر میوانداریی مۆندیال دەكات، كە 32 هه‌ڵبژارده بەشداریی دەكەن.