وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له نوێترین گۆڕانكاریدا، پلانی داناوه دابه‌شكردنی به‌نزین به كارتی ئه‌لیكترۆنی له هه‌شت ڕۆژه‌وه بكرێته پێنج ڕۆژ، هاوكات ته‌نیا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یش ده‌گرێته‌وه كه پسووله‌ی خۆراكیان شاره‌كانی عێراقه.
له هه‌شت ڕۆژه‌وه ده‌كرێته پێنج ڕۆژ جارێك
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی حوزه‌یران، به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه بۆ شاره‌كانی كه‌ركووك و مووسڵ و به‌غدا و ئه‌نبار چووه، تێیدا هاتووه دابه‌شكردنی به‌نزین به كارتی ئه‌لیكترۆنی، له هه‌شت ڕۆژه‌وه ده‌كرێته پێنج ڕۆژ جارێك.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، نرخی یه‌ك لیتر به 450 دیناری عێراقی ده‌بێت، جۆری بهنزینهكهیش نۆرماڵ ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه سوودمه‌ند ده‌بن كه كارتی ئه‌لیكترۆنییان هه‌یه یان پسووله‌ی خۆراكیان شاره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراقه، بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی ژماره‌ی كوردستان قه‌ده‌غه‌یه.
كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له كه‌ركووك له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، "له‌مڕۆوه ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت هه‌فته‌ی یه‌ك كۆبۆن و كۆبۆنێكیش ته‌نیا 50 لیتر به‌نزین به كارتی ئه‌لیكترۆنی وه‌رده‌گرێت، ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر هه‌فته‌ی دوو كۆبۆن و هه‌ر كۆبۆنیشی 35 لیتر به‌نزینه، هاوكات بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاس هه‌فته‌ی سێ كۆبۆن و هه‌ر كۆبۆنی 35 لیتر دابه‌ش ده‌كرێت".
له هه‌رێمی كوردستانیش له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، نرخی به‌نزین به پاڵپشتی حكوومه‌ت كرا به 800 دینار و ئێسته ته‌نیا ماوه‌ته‌وه چاودێریی چۆنیه‌تیی دابه‌شكردن و كوالێتییه‌كه‌ی بكرێ. ئه‌مه له كاتێكدایه حكوومه‌تی عێراق ئه‌و بڕه‌ی ده‌ینێرێت بۆ كوردستان زۆر كه‌مه و له كورتی ده‌دات، لیترێكیش به 690 ده‌داته شۆفێران واتا جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه.