یه‌كێك له كێشه باوه‌كانی ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا كه‌مكردنی ئاوی ڕادێته‌ره، هۆكار بۆ ئه‌م گرفته زۆرن، بۆیه شاره‌زایه‌كی میكانیك چه‌ند خاڵێك ده‌خاته ڕوو كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ كه‌مكردنی ئاو.
ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' چه‌ند خاڵێكی گرنگی خسته ڕوو كه هۆكارن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوی ڕادێته‌ر و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئاوی ڕادێته‌ر له ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌می كرد، ئه‌وا وریای ئه‌م خاڵانه به:
ئەگەر زوو زوو ئاوی رادێتەر کەمی کرد ئەمان هۆکارن
یه‌كه‌م: سه‌ره‌تا دڵنیا به‌وه له هه‌بوونی لێچوونی ئاو له رادێته‌ره‌كه خۆی و ته‌واوی جاینه‌كان و جۆینهكان.
دووه‌م: دڵنیا به‌وه له وه‌لفی سه‌ر قه‌باخی ڕادێته‌ره‌كه، ئاوی لێ نه‌چێت و شل نه‌بێته‌وه.
سێیه‌م: دوای دڵنیابوونه‌وه له‌وان، جۆر و كوالێتی ئاوی ڕادێته‌ره‌كه‌ت بپشكنه، پێویسته پله‌ی گه‌رمی گونجاو بێت، باشتر وایه دژه به‌ستن ''ئه‌نتیفریز'' به‌كار بێنیت.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه زۆرجار گاسكێت هۆكارێكه بۆ كه‌مكردنی ئاو له‌كاتی لاوازبوونیدا، بۆیه باشتره پشكنین بۆ هه‌موو ئه‌و به‌شانه بكه‌یت كه ئاویان پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، تا دڵنیا بیته‌وه له‌وه‌ی كه كێشه‌ی لێچوونهكه له كوێیه و به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ری بكه‌یت.
ئه‌و هۆكارانه‌یش كه باسمان كرد، بۆ ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رۆژانه به به‌رده‌وامی ئاو له رادێتهرهكهت بكه‌یت، بۆیه ئه‌گه‌ر تا ماوه‌یه‌كی درێژ ئاوی رادێته‌ر كه‌می نه‌كرد، ئه‌وا كێشه‌ی نییه و پێویست ناكات ده‌ستكاری بكه‌یت.