دایكی یاریزانێك، دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی بووه پاڵه‌وانی جیهان، خۆی بۆ نه‌گیرا و هاته ناو یاریگه و كوڕه‌كه‌ی له باوه‌ش گرت.
له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆی یاریزانی میسري "مستەفا عەسهل" بڵاو كرایه‌وه، كاتێك له پاڵه‌وانیه‌تیی جیهان له یاریی سكواشدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و بووه پاڵه‌وان.
دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه ته‌واو بوو، مسته‌فا كڕنووشی سوپاسگوازی بۆ خوا برد و ماوه‌یه‌ك مایه‌وه، له‌و كاته‌دا دایكی هاته ناو یاریگه و كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵسانده‌وه و له باوه‌شی گرت.
مستەفا عەسهل له ریزبەندی چوارەمی جیهاندا و له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی "هه‌شت گه‌وره‌كه" له یاریزان پۆل کۆڵی نیوزیلەندایی برده‌وه، كه له ریزبه‌ندی دووه‌می جیهاندایه، به‌ڵام مسته‌فا به 3-0 لێی برده‌وه.