خاتوونه شێوه‌كاری عێراقی یوسرا عه‌بادی، ئه‌مڕۆ له عه‌مان له پایه‌ته‌ختی ئوردن به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد، به‌پێی كۆڕبه‌ندی عێراقی بۆ رۆشنبیری و هونه‌ره‌كان له عه‌مان كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ كۆڕبه‌ندی عێراقی بۆ رۆشنبیری و هونه‌ره‌كان له عه‌مان، كۆچی دوایی شێوه‌كاری عێراقی یوسرا عه‌بادیی بڵاو كرده‌وه. ئه‌و شێوه‌كاره یه‌ك له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی بواری شێوه‌كاری عێراقی بوو كه خاوه‌نی ده‌یان پێشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌ش بووه.
یوسرا عه‌بادی /61 ساڵ/ له ساڵی 1961 له پارێزگای دیوانیه له دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌و پارێزگایه ته‌واو كردووه، له ساڵی 1985دا ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واو كردووه.
یوسرا عه‌بادی به‌شداریی له چه‌ندان پێشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌شی له دوبه‌ی، كوێت، عه‌مان، ئه‌ڵمانیا، فڕه‌نسا، ئه‌مه‌ریكا و ئیسپانیا كردووه، جیا له ده‌یان پێشانگه له‌ناو عێراق. هاوكات كاری له رۆژنامه‌كانی "به‌غداد" و "ئه‌لئه‌دیب" و "ئه‌لحه‌قیقه"دا كردووه.
بڕیاره ته‌رمه‌كه‌ی بهێنرێته‌وه بۆ عێراق و له شاره‌كه‌ی خۆی دیوانیه به‌خاك بسپێرێت.