زاگرۆس نانه‌كه‌لی
سه‌ره‌تا دوو رێكه‌وت بوونیان هه‌یه، لێمان تێكه‌ڵ نه‌بێت، دامه‌زراندنی (AIPS) له رێكه‌وتی 2-7-1924بوو،واته ئه‌مڕۆ (98) ساڵه (AIPS) دامه‌زراوه،هه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له‌رێكه‌وتی 2-7-1994 بڕیاری دا له 2-7-هه‌موو ساڵێك بكات به رۆژی میدیاكارانی وه‌رزشی جیهان،واته به‌ر له (28) ساڵ بڕیاری ئه‌م رۆژه‌یه درا، كه زۆربه‌ری زۆری میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان زانیاری باشیان نییه له‌سه‌ر رۆژی خودی خۆیان ،هه‌ندێكیش گرنگی پێناده‌ن،به‌ڵام تێكڕایی چین و توێژه‌كان له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان له‌خۆڕایی وبێ به‌رنامه رۆژێكیان ته‌رخان نه‌كردووه بۆ دامه‌زراندنی رێكخراو یان كۆمه‌ڵه یان هه‌ر ده‌زگه‌یه‌كی تر.
رێكه‌وتی 1تا 3/7/1924 به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی،ناسراو به (ئیپس- AIPS) له پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا، كه له یانه‌ی سپۆرتینگ دامه‌زرا و هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی ئۆڵمپیادی پاریسی ساڵی 1924، رێكه‌وتی 2/7/1994 به‌بۆنه‌ی (70) ساڵه‌ی یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی (AIPS) له‌م رۆژه‌وه واته له 2/7 هه‌موو ساڵێك كرا به رۆژی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهانی،واته بڕیاری رۆژی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له رێكه‌وتی 2/7/1994بوو.
ئه‌مڕۆ 2/7/2022، (28) ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر ئه‌م یاده و هاوكات یادی (98) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهانییه، ئه‌وه‌ی گرنگه، میدیاكاری وه‌رزشی كوردی له كوێی ئه‌م رۆژه و ئه‌م یاده‌یه؟
میدیاكاری وه‌رزشی كوردی چۆن ئه‌م یاده بكاته‌وه و رۆژه‌كه به رۆژی خۆی بزانێ، وه‌ك هه‌موو جیهان،هه‌روه‌ها گرنگه ئێمه‌ی كوردیش رۆژی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردیمان هه‌بێت، باشترین مێژوو و شیاوتریش رۆژی دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیی كوردستان) كه له رێكه‌وتی 12/7/ 2006دامه‌زراوه و ئه‌م رۆژه بكرێت به رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی وه‌رزشیی كوردستان،یان له هه‌موو جیهان رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی وه‌رزشی هه‌یه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی وه‌رزشی له جیهان.
بێگومان ئێمه‌ی كوردیش ده‌توانین دوو رێكه‌وت به‌كاربێنین بۆ ئه‌م یاده،یه‌كه‌میان رێكه‌وتی 30/7/1985 یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی وه‌رزشی كوردی به ناوی (كاروانی وه‌رزش) بڵاوكرایه‌وه، هه‌روه‌ها له رێكه‌وتی 17/6/1994 یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی وه‌رزشی ئازاد له دوای راپه‌ڕین به ناوی (پاشكۆی مۆندیال) بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌وانه‌ی باسم كرد، رۆژێكه ده‌كرێ هه‌موومان به‌شداربین و دڵخۆش بین،هه‌روه‌ها زۆرترین و باشترین چالاكی له‌م رۆژه‌دا ئه‌نجام بده‌ین،تا رۆژه‌كه به زیندویی و شكۆی خۆی بمێنێته‌وه،به‌ڵام كێ یادی ئه‌م رۆژه بكاته‌وه؟كێ چالاكی میدیایی وه‌رزشی ئه‌نجام بدات، كێ ده‌ڵێ له‌بیریانه؟
كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیمان هه‌بوو و نه‌ما،یه‌كی تر په‌یدابووه،نه‌ك ئه‌م یاده‌ی له‌بیر نییه،بگره خۆیشی له‌بیرنه‌ماوه،ئه‌مجاره‌شیان به‌بۆنه‌ی (28) ساڵه‌ی رۆژی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان،پیرۆزبای له‌تێكڕایی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.