له یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئەرجەنتینۆس جونیۆرز و کۆردۆبا له خولی ئه‌رجه‌نتین گابی میلیتۆ بەرگریکاری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا كۆنتڕۆڵی خۆی له ده‌ست دا دواتریش له‌لایه‌ن پۆلیسیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردەوە، میلیتۆی به‌رگریكاری پێشووی بارسێلۆنا، كه ئێسته راهێنه‌ری یانه‌ی ئەرجەنتینۆس جونیۆرزە، له ناوه‌ڕاستی یارییه‌كه‌دا ناڕەزایی بەرانبەر بڕیارێکی ناوبژیوانی یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر یانه‌ی كۆردۆبا ده‌ربڕی، یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی مه‌شقی یانه‌ی كۆردۆباش به ناوی "فاكۆندۆ گاریكا" ره‌خنه له میلیتۆ گرت و كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو، بۆیه میلیتۆ له‌گه‌ڵ گاریكا بوو به شه‌ڕیان، ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ش هه‌ردووكیانی به كارتی سوور ده‌ركرد.
بڕیارەکەی ناوبژیوان رێگری لە کۆتاییهاتنی ناکۆکییەکە یان هێوركردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی میلیتۆ نه‌كرد، کە چه‌ند شه‌ق و بۆكسێكی له گاریکا دا، دواجار هێزەكانی پاراستنی یاریگه توانیان جیایان بکەنەوە، پێش ئەوەی پۆلیس بەرگریکاره‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا بباته ده‌ره‌وه‌ی یاریگه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كرد، میلیتۆ براوه‌ته بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی وته‌ی لێ وه‌ربگیرێت.