كچێك به‌ هۆی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییه‌وه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌یر بووه‌

:: AM:11:30:11/07/2022 ‌
كێشەی بەشێك لە دكتۆرەكانی جوانكاری لەگەڵ نەخۆشەكانیان بەردەوامە و پارەزێرێكی راوێژكاری، رای دەگەیەنێت، دكتۆرێكی جوانكاری لە هەولێر نەخۆشێكی تووشی نەخۆشی هەڵوەرینی زگ كردووە، نەخۆشەكە كچێكە.

ئەمڕۆ دووشەم 11ی تەمووز، ئاسۆ هاشم پارێزەری راوێژكار، بۆ "وشە" گوتی، دكتۆرێكی  جوانكاری لە هەولێر، نەشتەرگەری چەوری زگی بۆ كچێكی /30ساڵ/ كردووە، بەڵام لە دوای ئەوەی نەخۆشكە دەچێتە ماڵەوە بینویەتی زگی رەش هەڵگەراوە، پاشان تووشی نەخۆشی هەڵوەرینی زگی بووە.

چەند دۆسییەكی تری جوانكاری هەبوو لە نەشتەرگەییەكانی جوانكاری سەركەوتوو نەبوون

پارێزەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بریكاردارەكەی لە توركیایە زیاتر لە 150هەزار دۆلار خۆی داوە، بەڵام رەوشی تەندروستی كچەكە باش نییە و چارەسەر قورسە.

لەبارەی رێكارەكارە یاساییەكە ئاسۆ هاشم گوتی، " بە پاڵپشتی راپۆرتی سەندیكای پارێزەران شوێنی دكتۆرەكە داخراوە، بۆ ماوەی دوو رۆژیش دكتۆرەكە گیراوە، بەڵام بە كەفالە ئازاد كراوە."

بەقسەی پارێزەر ئاسۆ هاشم، سێ نەخۆشی تریش  سكاڵایان لەسەر دكتۆرەكە تۆمار  كردووە، بۆیە داوای دووبارە گیرانی دكتۆرەكەی كردووەتەوە.

"دادوەر بەپێی مادەی 240 پەڕاوی لێكۆلینەوەی كردووەتەوە، بەڵام ئەو مادەیە قابیلی گۆڕانە ئەگەر دۆسیەكە یەكلا ببێتەوە". ئاسۆ هاشم وا دەڵێت.
 
لەماوەی رابردوو چەند دۆسییەكی تری جوانكاری هەبوو لە نەشتەرگەییەكانی جوانكاری سەركەوتوو نەبوون، هەندێك زانیاریش لەبارەی دكتۆرەكانی جوانكاری راست دەرنەچوون.


وشە - زریان تەها