له وڵاتێكی ئه‌فریقا، كه ناوی كاپ ڤێردییه، پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌ك، تۆپی یارییه‌كه‌یان له رێگه‌ی گوێدرێژێكه‌وه هێنایه ناو یاریگه.
له خوله‌كانی ئه‌وروپا و وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا، كاتێك دوو تیپ یاریی ده‌كه‌ن، تۆپی یارییه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بچووك، كه به ریمۆت كۆنترۆڵ كاری پێ ده‌كرێت، دێته ناو یاریگه، به‌ڵام له كاپ ڤێردی "راس ئه‌لئه‌خزه‌ر" كه‌سێك به سواری گوێدرێژێكه‌وه تۆپ دێنێته ناو یاریگه.
هه‌ڵبژارده‌ی كاپ ڤێردی له دواپاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌فریقا به‌شدار بوو، له قۆناغی 16 به‌رانبه‌ر سه‌نیگال یاریی كرد و به 0-2 گۆڵ دۆڕا.