یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی فڕەنسی عوسمان دێمبێلی راگه‌یاند.
عوسمان دێمبێلی بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا واژوو كرد.
یانە کەتەلۆنییەکە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی ته‌مووز، کورتە ڤیدیۆیه‌كی بڵاوکردەوە بۆ راگەیاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دێمبێلی، کە تێیدا یاریزانەكه ژمارە 2ی لە ساڵی 2022 سڕییه‌وه و ژماره 4 ده‌نووسێت، كه گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2024 نوێ كرده‌وه.
وەرزی رابردوو عوسمان دێمبێلی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا 32 یاریی بۆ یانەی بارسێلۆنا ئه‌نجام دا، ته‌نیا دوو گۆڵی تۆمار كرد، به‌ڵام 13 ئەسیستی هه‌بوو، به‌مه‌ش باشترین دروستكه‌ری گۆڵ بوو له خولی ئیسپانیا.
دێمبێلی له ماوه‌ی رابردوودا كێشه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌بوو سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، به‌ڵام دواجار رێككه‌وتن.