عه‌لی فازڵ بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" ڕای گه‌یاندووه، كه ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه‌ی ئێسته بڵاوبوونه‌ته‌وه، ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌كن له زنجیره‌ك ئابڕووچوون و نهێنی به‌رپرس و سیاسه‌تكارانی به‌غدا كه عێراقیان وێران‌كرد و ده‌یانه‌وێ به ته‌واوی له‌ناوی ببه‌ن. له ئه‌نجامی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگیانه له‌لایه‌ن ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه عێراقییه‌وه گرژییه‌كی زۆر له ناوه‌نده سیاسییه‌كانی عێراق دروست بووه و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت و گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به ڕێككه‌وتن به‌ره‌و خاڵی سه‌ره‌تا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، زۆرێك له سیاسییه‌كانی عێراقیش تووشی شۆكبوون به تایبه‌ت دوای بیستنی ئه‌و قسانه‌ی مالیكی كه له چواره‌م تۆماری ده‌نگیدا ده‌یكات، كه تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه عێراق به‌ره‌و جه‌نگێكی خوێناوی ده‌ڕوات، ئه‌میش به هیچ شێوه‌یه‌ك پشت به سوپا و پۆلیسی عێراق نابه‌ستێت، بگره هۆزه‌كانی عێراقی پارهداركردووه و به ته‌واوی پشتی به‌وان قایمه. هاوكات هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر موقته‌دا سه‌در و به كه‌سێكی نه‌زان ناوی ده‌بات و تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی پرۆژه‌ی به‌ریتانیا له عێراق ده‌كات، بۆ كۆتاییهێنان و ڕێگرتن له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی به شیعه‌كردنی عێراق.
ئه‌مانه به ته‌واوی دوورن له ڕاستییه‌وه
عه‌لی فازڵ له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ده‌درێنه پاڵی به‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كانی دروستكردووه و ده‌ستكاری كردووه، ده‌ڵێ : ئه‌مانه به ته‌واوی دوورن له ڕاستییه‌وه، تۆماره ده‌نگییه‌كان ڕاستین و هیچ ده‌سكاری و كاریگه‌رییه‌كیشیان نه‌خراوه‌ته سه‌ر و مۆنتاجیش نه‌كراون، سه‌رجه‌می قسه‌كانی مالیكیش له دانیشتنێكی تایبه‌تی خۆی بووه، تا ئێسته‌یش ته‌نیا چوار به‌شم لێ بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ڕۆژانی داهاتوو چه‌ندان به‌شی تری تۆمار ده‌نگییه‌كه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، كه تێیدا مالیكی به زمانی خۆی باس له‌و كاره‌سات و گرفتانه ده‌كات، كه ده‌یه‌وێ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر عێراقی بهێنێت.
ئه‌و گوتی، تۆماره ده‌نگییه‌كه زۆره و یه‌كپارچه‌یه كه لای ئه‌و بوونی هه‌یه، بۆیه به‌ش به‌شی كردووه و به جیا جیا بڵاویان ده‌كاته‌وه، چونكه خه‌ڵكی عێراق خێرا شته‌كانیان له‌بیر ده‌چێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه به باشم زانی كه تۆماره ده‌نگییه‌كه بكه‌م به چه‌ندان پارچه‌ی جیاواز و بڵاویان بكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان ڕۆژانه گوێیان له‌و پلانه گلاوانه بێت، كه مالیكی له دانیشتنه تایبه‌ته‌كانی دووپاتیان لێ ده‌كاته‌وه و پلانیان بۆ داده‌ڕێژێت، ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه كۆتاییان نایه‌ت، به‌ڵكوو سهرهتاییهكن له زنجیره‌یه‌كی فره‌وانی نهێنی و ڕووی ڕاستی سیاسییه‌كانی عێراق.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه كه هاوكات سه‌رۆكی ڕێكخراوێكی ئه‌مه‌ریكی – عێراقییه بۆ ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، په‌نابردن بۆ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه، تاكه ڕێگه‌یه كه ئه‌و ئێسته خاوه‌نییه‌تی و ده‌توانێ ئه‌نجامی بدات، هاوكات پشتیوانی خۆیشی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه‌ی عێراق دووپات كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن حزبه‌كان و میلیشیاكانه‌وه به‌ڕوه ده‌برێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تایبه‌تی پشتیوانی ئه‌و سیسته‌مه‌ن كه خه‌ڵكی عێراق ده‌كوژێ و وڵات وێرانتر ده‌كات، له‌بری ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خه‌ڵكی عێراق بده‌ن، تا كۆتایی به‌و سیسته‌مه بكوژه بهێنێت.
عه‌لی فازڵ جارێكی تر هاته‌وه سه‌ر باسی تۆماره ده‌نگییه‌كان و گوتی، شه‌ش به‌شی تری تۆماره ده‌نگییه‌كان ماون و له داهاتوو بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتی تریش هه‌ن كه له‌سه‌ر به‌رپرسانی تر له‌به‌رده‌ستی منن، هه‌موو تواناكانم ده‌خه‌مه ڕوو، تا له‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بم و خه‌ڵكی عێراق له نهێنییه شاراوه‌كانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا ئاگه‌دار بكه‌مه‌وه، بابه‌ته‌كه‌یش ته‌نیا پێوه‌ست نییه به نووری مالیكیییهوه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون له كوشتنی خه‌ڵكی عێراق و سامانی گشتی وڵاتیان بردووه، ده‌بن به ئامانجی كاره‌كانم.
له‌باره‌ی كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه كه له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكوومه‌ت بوو له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، ئه‌و گوتی: من دژی هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانی عێراقم و پێوه‌ندی و مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له حزبه‌كان نییه، ئه‌وه‌م بیستووه كه هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌و تۆماره دهنگیانهم بۆیه له‌و كاته بڵاوكردووه‌ته‌وه، تا بابه‌ته‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌وتی سه‌در هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه دووره له ڕاستییه‌وه و موقته‌دا سه‌در جیاواز نییه له نووری مالیكی و ئه‌ویش به‌شداره له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.