ماوه‌ی دوو ساڵه پڕۆژه‌ی "با كوردستان سه‌وز بكه‌ین" له چه‌ند شارێكی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، داری سێبه‌ر و به‌ردار و گوڵ و هه‌رێز، كه‌ره‌سته‌ی باخچه له ناو باخچه‌ی 10 خوێندنگه داده‌نرێن.
له‌یلا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ڕێكخراوی وادی، به "وشه"ی راگه‌یاند، چالاكییه ژینگه‌ییه‌كان سه‌ره‌تا له‌ناو خێزانه‌كانی شار و گونده‌كان ده‌ستمان پێ كرد، به‌شێوه‌ی سیمینار و پێشكه‌شكردنی داتاشۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی و ته‌واوی ئه‌و زیانانه‌ی كه به‌ر ژینگه ده‌كه‌وێت، سوود و زیاتركردنی سه‌وزایی و دار و درخت ڕوون كرایه‌وه، دواتر له‌ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن جێبه‌جێ كرا.
ئامانج له‌م چالاكییانه ئه‌وه‌یه زیاتر په‌ره به په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌یی بده‌ین
روونیشی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشووی هاوین هات و ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن داخران، چالاكییه‌كان له‌ناو خێزان و منداڵانی شاره‌دێیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ، ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی قوتوو و سه‌تڵ و كه‌ره‌سته‌ی تر كردووه، دواتر به‌بۆیه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، قوتوو و سه‌تڵه‌كان ڕه‌نگ ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ منداڵان گوڵه جۆراوجۆره‌كانیان تێدا ده‌ڕوێنن.
ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه گوتی، ئامانج له‌م چالاكییانه ئه‌وه‌یه زیاتر په‌ره به په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌یی بده‌ین و منداڵان فێری چۆنیه‌تیی رواندنی دار و گوڵ بكرێن.
یه‌كێك له به‌شدارانی چالاكییه‌كه به‌ناوی سیما محه‌مه‌د كه قوتابییه، سه‌رباری دڵخۆشیی خۆی به به‌شداری له چالاكییه‌كه‌دا گوتی، فێر بووم له‌مه‌ودوا چۆن په‌ره به‌ڕواندنی گوڵ و نه‌مام بده‌م.
له هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ندان رێكخراوی مه‌ده‌نی هه‌ن، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی كردار چالاكی له‌ناو هاووڵاتییاندا ئه‌نجام بده‌ن، به‌تایبه‌ت بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و رۆشنبیری.
وشه/ عه‌لی جاف