پۆلیس باوك و دایكێك دەگرێت كە نیازی فرۆشتنی منداڵەكەیان هەبوو، كڕیارەكەش ژنێك بووە و كاری بازرگانیكردن بووە بە مرۆڤ، بەنیاز بووە بڕی 10 هەزار دۆلار بدات بە دایك و باوكی منداڵەكە.
ئەمڕۆ دووشەم 25ـی تەمووز، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، باوك و دایكێكی گرت كە كچەكەیان فرۆشتووە.
ئەو كەسانەیان گرتووە كە باوك و دایكێك كچەكەیان فرۆشتووە
روون كراوەتەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تاوانی بەغدا بەشی نەهێشتنی تاوانی كەرخ، ئەو كەسانەیان گرتووە كە باوك و دایكێك كچەكەیان فرۆشتووە بە ژنێك، ژنەكە دەڵاڵ بووە و مەبەستی بازرگانیكردن بەمرۆڤ بووە.
باس لەوەش كراوە، نرخی فرۆشتنی منداڵەكە 10 هەزار دۆلاری ئەمەریكی بووە، دوای لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارانی تاوانەكە لە ناوچەی مەنسوور لە بەغدا لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكە گیراون.
ئەوەش باس كراوە، دایك و باوكەكە ددانیان بەوەدا نا كە ئەوان ڕازی بوون بە فرۆشتنی منداڵەكەیان بەرانبەر بڕە پارەیەك، بەپێی بڕیاری دادوەر گیراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێ.