زۆربه‌ی كات وا بیرمان كردووه‌ته‌وه كه كێشه‌ی لاوازیی سێكسی ته‌نیا كێشه‌ی ده‌روونی و بۆن ناخۆشی و خیانه‌ت و چه‌ندان شتی تره، به‌ڵام زانست ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه كاتێك ژنان و پیاوان هه‌ست به ساردیی سێسكیی خۆیان كرد به‌رانبه‌ر یه‌كتر و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو، ئه‌وه بزانن پێویسته ڕێكسختن بۆ خۆراكهكانتان بكه‌ن و گرنگی به‌و پێنج خۆراكه بده‌ن كه ئاره‌زووی سێكسی زیاد ده‌كه‌ن.
پێنج خۆراك كه پزیشكان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون، به زیادكردنی ئاره‌زووی سێكسی له هاوسه‌ره‌كاندا داده‌نرێت، ئه‌وانیش:
1- تۆوی كه‌تان: ترشه چه‌ورییه گرنگه‌كانی تێدایه وه‌ك ئۆمیگا سێ و شه‌ش، یارمه‌تیده‌رن له به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنی سێكسی.
2- فاسۆڵیا و برنجی بۆر و گازۆ و تۆوی گوڵه‌به‌ڕۆژه و فستق: ئه‌م خۆراكانه زینكیان تێدایه، كه كانزایه‌كه جه‌سته پێویستی پێیه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن.
3- سیر: ئه‌لیسین له‌خۆ ده‌گرێت كه ڕۆیشتنی خوێن بۆ ئه‌ندامه سێكسییه‌كانی پیاوان زیاد ده‌كات.
4- ئه‌ڤۆكادۆ: ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی فۆلیك كه یارمه‌تی زیادكردنی ئاره‌زووی سێكسی ده‌دات له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ژن و پیاودا.
5- شوكوڵاته‌ی تۆخ: ماده كیمیاییه‌كانی تێدایه كه ده‌بێته هۆی ئارامبوونه‌وه و هه‌ستكردن به ئۆرگازم به‌تایبه‌تی له ژناندا.
شایانی باسه پسپۆرانی خۆراك پێیان وایه ئه‌گه‌ر دوای خواردنی ئه‌و پێنج خۆراكهیش، هه‌ر هه‌ستت به‌وه كرد كه ئاره‌زووی سێكسیت نه‌ماوه و نا‌توانیت وه‌ك جاران له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت پێوه‌ندیی سێكسی به‌رده‌وام بكه‌یت، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره نییه و ته‌نیا پێویستی به دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌م خۆراكانه: (شیرنه‌مه‌نی خراپ - گه‌نمه‌شامی - نه‌عنا - خواردنه‌وه گازییه‌كان - هه‌مبه‌رگر - په‌نیر و ماست و پێكهاته‌كانی تری شیر - پاقله‌ی سۆیا - قاوه).