حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووز ده‌كات، له سه‌ره‌تادا بڕیاره چه‌ند وه‌زاره‌ت مووچه وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ی ته‌مووز، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووز.
سه‌رچاوه‌كه روونی ده‌كاته‌وه كه به‌منزیكانه، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كرد، به‌منزیكانه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێ، بڕیاره سه‌ره‌تا چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه و دواتریش وه‌زاره‌ته‌كانی تر مووچه وه‌ربگرن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه پێویستی به زیاتر له 900 ملیار دیناره، به‌ڵام مانگانه له هه‌ندێك شوێن به‌هۆی نه‌بوونی سیوله له بانكه‌كان، كێشه‌ی دواكه‌وتنی پاره روو ده‌دات. هه‌وكات له چه‌ند وه‌زاره‌تێك له سلێمانی و گه‌رمیان مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها بڕیار بوو خكوومه‌ت هه‌موو 25 مانگ مووچه دابه‌ش بكات، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه مووچه دابه‌شكردن دوا كه‌تووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه روونی ده‌كاته‌وه كه به‌منزیكانه، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت، به‌هه‌مان خشته‌ی پێشوو وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.