ئه‌گه‌ر كێشه‌ی‌ هه‌رست هه‌یه‌ له‌و خۆراكانه‌ دوور بكه‌وه‌

:: PM:08:14:30/07/2022 ‌
سه‌نته‌ری‌ فیدراڵی‌ ئه‌ڵمانی‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خۆاك، توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ست كێشه‌ی‌ هه‌رسه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، هاوكات پێشنیاری‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له‌ هه‌ندێك خۆاك كردووه‌. 

سه‌نته‌ره‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ خۆراكه‌كانی "FODMAP” زنجیره‌یه‌كی كورتی كاربۆهیدراتن، كه‌ به‌ خراپی له‌ ریخۆڵه‌ باریكه‌دا هه‌ڵده‌مژرێن، بۆیه‌ كێشه‌ بۆ هه‌رس دروست ده‌كه‌ن و به‌ ئه‌سته‌م ده‌گه‌نه‌ قۆڵۆن، ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی چه‌ندان كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی وه‌ك غازات، ئازاری سك، سكچوون و قه‌بزی، ترشه‌ڵۆكی و سكچوون، جگه‌ له‌ ماندوێتی و بێهێزی.

ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ FODMAPs بریتین له‌:
كاربۆهیدراته‌كانی كه‌م شه‌كر، "گه‌نم، جۆ، پیاز، سیر، كه‌له‌رم، فاسۆلیا، چه‌وه‌نده‌ر" جگه‌ له‌ زۆرێك له‌ خۆراكه‌ له‌قوتوونراوه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی تری وه‌ك شوكولاته‌.

هه‌رس یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ كه‌ زۆرێك له‌ هاووڵاتییان پێوه‌ی‌ ده‌ناڵێنن و به‌شێك له‌وانه‌ به‌دوای‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام وه‌ك سه‌نته‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ كردووه‌ جگه‌ له‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و خۆراكانه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكی‌ ده‌ستكرد بوونی‌ نییه‌. 




وشە - وشه‌