هۆكارەكانی هەستكردنی بەردەوام بە برسیەتی

:: PM:08:24:30/07/2022 ‌

برسیەتی یەكێكە لە ئاماژەكان بەوەی لەشی مرۆڤ پێویستی بە خۆراك هەیە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پێویست بۆ زیندەچاڵاكییەكان و بنیاتی لەش، واتە شتێكی ئاساییە مرۆڤ برسی بێت، رەنگە كەسانێك زیاتر لە خەڵكیتر بەرانبەر بە خواردن خۆڕاگرتر بن، بەڵام بە گشتی بە بەردەوام برسیبوون چەند هۆكارێكی هەیە.

*نەخواردنی بڕی پێویستی پرۆتین، كە هەستی برسیەتی كەم دەكاتەوە و هانی دەردانی هۆرمۆنی تێری دەدات و ئاستی هۆرمۆنی برسیەتی كەم دەكاتەوە، وەك گۆشت و گۆشتی مریشك و ماسی و هێلكە و بەرهەمەكانی شیرەمەنی و پاقلەمەنی.
ئاو بۆ تەندروستی مێشك و دڵ و باشكردنی فەرمانەكانی لەش و پێست و كۆئەندامی هەرس گرنگە
*نە نوستنی پێویست، یەكێكە لە هۆكارەكانی كۆنترۆلكردنی خواستی خواردن، یارمەتی رێكخستنی دەردانی هۆرمۆنی برسیەتی دەدات، كەمخەوی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دەردانی هۆرمۆنی برسیەتی و خواستی خواردن زیاد دەكات.

*خواردنی بڕێكی زۆری كاربۆهیدرات، وەك نان و سەموونی سپی و ماكەرۆنە و شیرینی و هەویركاری كە رێژەیەكی كەم ریشاڵیان تیادایە كە مرۆڤ بەهۆیانەوە هەست بە تێری دەكات، زۆر خواردنی كاربۆهیدرات رێژەی شەكر لە خوێن زیاد دەكات، بەوەیش بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین زیاد دەكات و زوو شەكرەكە شی دەكاتەوە و مرۆڤ هەست بە برسیەتی دەكات.

*سیتمی خۆراكی كەمچەوری، خۆراكە چەورەكانی وەك گۆشتی ماسی و هێلكە و گوێز پێویستیان بە كاتی زیاترە بۆ هەرسكردن و زیاتر لە گەدە دەمێننەوە، جیا لەوەی هانی دەردانی هۆرمۆنی تێری دەكەن، بەوەیش مرۆڤ كەمتر هەست بە برسیەتی دەكات.

*نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو، ئاو بۆ تەندروستی مێشك و دڵ و باشكردنی فەرمانەكانی لەش و پێست و كۆئەندامی هەرس گرنگە، رۆڵی لە هەستكردن بە تێری هەیە و خواستی خواردن كەم دەكاتەوە.  

*سیستمێكی خۆراكی كەم ریشاڵ، زۆر خواردنی میوە و سەوزە و چەرەزات و پاقلەمەنی و دانەوێڵەتی تەواوی دەوڵەمەند بە ریشاڵ هەستی تێربوون زیاد دەكات، چونكە بەتاڵبوونی گەدە هێواش دەكاتەوە و مرۆڤ درەنگتر برسی دەبێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل