ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شه‌قامی "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر" له كۆیه، ته‌قه له ژنێك كرا‌و له ئه‌نجامدا بریندار بوو. ده‌ركه‌وت ته‌قه‌كه‌ره‌كه برای خۆیه‌تی و رووداوه‌كه‌یش پێوه‌ندی به كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه، بۆ "وشه" گوتی، ژنێك له شه‌قامی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر له كۆیه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و بریندار كراوه.
خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه
زیاتر گوتی، دوای گه‌یشتنی هێزه ته‌ناهییه‌كان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی كردووه برای ژنه‌كه بووه و پێوه‌ندی به كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌بووه.
ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی شاری سلێمانین، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه له هه‌ولێر ده‌ژین. سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كۆیه، زانیارییه‌كانی "وشه"ی پشتراستكرده‌وه و ڕای گه‌یاند، ته‌قه‌كه‌ره‌كه خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه.
ساڵی ڕابردوو، ژنێك له گه‌راجی هاتوچۆی كۆیه كوژرا، ئه‌وكات گوترا كه كه‌سێكی ماڵباته‌كه‌ی خۆیه‌تی، بۆیه یه‌كه‌مجار نییه ڕووداوی له‌مشێوه‌یه له كۆیه ڕوو ده‌دات.
كۆیە/ باوەڕ كەریم