نێر و مێی مرۆڤ لە تەمەنی 13وە تا 17 و 18 ساڵیش تووشی زیبكەی گەنجی دەبن كە بە عەرەبی پێی دەگوترێ "حب الشباب"، ئەو زیبكەیە كە چەورییە و زیاتر رووخسار دەگرێتەوە، زۆربەی چارەسەرەكانیشی كاتین. بەڵام لە ئەمەریكادا چارەسەری ئەو زیبكەیە دۆزراوەتەوە.
پێگەی "
ئیلاف" ئەمڕۆ یەكشەم 31ی تەمووز بڵاوی كردووەتەوە، زیبكەی گەنجی زیاتر نەخۆشییەكی پێستە و زیاتر ئەوانە تووشی دەبن كە لە هەڕەتی رواڵی و گەنجێتیدان، واتە لە تەمەنی 13 تا 17 و 18 ساڵیش گەنجان لە نێر و مێوە تووشی دەبن. پزیشكێكی ئەمەریكی تا پسپۆری بواری پێستە، ئاماژە بە چارەسەری ئەو نەخۆشییە دەكات كە ئێستە لە ئەمەریكادا دۆزراوەتەوە.
بەپێی گوتەی ئەو پزیشكە ئەمەریكییە كە ناوی جۆن باربیرییە و قسەی بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" كردووە، لەم ماوەیەدا چارەسەری زیبكەی گەنجی دۆزرایەوە كە مادەی "كلاسكۆتیرۆن"ـە، دوای تاقیكردنەوەی رژد لەسەر نەخۆشییەكە، دەركەوت چارەسەرێكی بنەڕەتیی زیبكەكەیە.
ئەوە پزیشكە زیاتر گوتوویەتی، كلاسكۆتیرۆن زیاتر مەڵحەمە و رووبەڕووی ئەو هۆرمۆنانە دەبێتەوە كە هۆكاری دەركەوتنی قنچەكەی گەنجێتین، بە ماوەیەكی كەم كە زیاتر لە یەك مانگ ناخایەنێت، زیبكەكە لەسەر رووخساری تووشبوو ناهێڵێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستە ئەو چارەسەرە تەنیا لە ئەمەریكا بەردەستە، بۆ داهاتوویەكی نادیار دەكەوێتە دەرمانخانەكانی دنیاوە.