ئه‌ندامێكی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان پێداگرن له‌سه‌ر كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و هیچ بیرۆكه‌ی گۆڕانیشی له ئارادا نییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 31ی ته‌مووز، عه‌لی فه‌تلاوی ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، به "به‌غدا ئه‌لیوم"ی راگه‌یاندووه، چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی تا ئێسته پێداگره له‌سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
"ئومێدی هه‌یه" عێراق له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه رزگاری ببێ
روونی ده‌كاته‌وه كه كاندیدی جێگره‌وه نییه و هیچ بیرۆكه‌یه‌كی گۆڕانیش له ئارادا نییه له داوی ناڕازه‌تییه‌كان.
"چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به‌دوای كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ده‌گه‌ڕێت، تا له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمه‌د شیاع سوودانی" فه‌تلاوی وا ده‌ڵێت.
ئه‌و ئه‌ندامه ئاماژه به رزگاركردنی عێراق له‌و دۆخه سیاسییه له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌دات و "ئومێدی هه‌یه" عێراق له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه رزگاری ببێ.
سه‌رباری ململانێ سیاسییه‌كان، ئێسته له عێراقدا شه‌قامیش جووڵاوه و خۆپێشانده‌ران له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رانی ئه‌وێ ماوه‌ته‌وه ته‌نیا داواكردنی گفتوگۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی سه‌ر
مێزه‌كه بن.