نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی مردن هه‌ژمار ده‌كرێن و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بن، به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. جۆری خۆراك و گۆڕانكارییه‌كانی ژیان و كه‌می جووڵه، هۆكارگه‌لێكن بۆ بێهێزكردنی دڵ.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ته‌نیا ئه‌وانه تووشی نه‌خۆشی دڵ نابن كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی 45 ساڵه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش كه گه‌نجن له به‌رده‌م مه‌ترسی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ن، كه‌م نین ئه‌و گه‌نجانه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ لێیان ده‌دات و هه‌ندێك جار به‌هۆیه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ژیانی شارنشینی و بێ جووڵه‌یی و خراپیی رێجیمی خۆراكی و جگه‌ره‌كێشان، هۆكارگه‌لێكن په‌ره‌یان به‌و جۆره نه‌خۆشییه داوه.
به‌گوته‌ی پزیشكان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی وه‌رزشیش ده‌كه‌ن، هه‌ندێك جار له به‌رده‌م مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی دڵن و زۆرجار كه وه‌رزشوانێك ده‌مرێت، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌ستووربوونی ماسولكه‌كان به گرنگترین هۆكاری مردنی له ناكاو له ناو وه‌رزشوانان هه‌ژمار ده‌كرێت.
وه‌رزشوان زۆرجار پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر ده‌خاته سه‌ر له‌شی خۆی
هۆكارێكی تری راوه‌ستانی دڵ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وه‌رزشوان زۆرجار پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر ده‌خاته سه‌ر له‌شی خۆی، له ناكاودا ده‌مارێكی سه‌ره‌كیی ده‌پچڕێت و ده‌بێته هۆی له‌كاركه‌وتنی دڵ.
جێی باسه نه‌خۆشیی بۆماوه‌یی هۆكارێكی تره له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به كێشه‌كانی تره‌وه نییه.
جگه‌ره‌كێشان، به‌رزبوونی كۆلێسترۆڵی خوێن، شه‌كره، پاڵه‌په‌ستۆی به‌رز و تووڕه‌بوونی به‌رده‌وام، هۆكاری ترن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تووشبوونی گه‌نجان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هه‌یه.