هاتوچۆی به‌غدا مه‌فره‌زه‌كانی خۆی بڵاوه پێ ده‌كات بۆ ئاسانكاریی هاتوچۆی هاووڵاتییان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروست بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ئاب، زیاد قه‌یسی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی به‌غدا گوتوویه‌تی، قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری هاتوچۆ له هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌غدا هه‌یه.
روونی ده‌كاته‌وه هه‌موو سه‌ره‌تای هه‌فته‌یه‌ك و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام ئه‌مه روو ده‌دات.
ئه‌وه‌شی گوت، مه‌فره‌زه‌كانی خۆمان بڵاوه پێ كردووه بۆ ئاسانكاری و باشتركردنی دۆخی هاتوچۆ.
ئه‌و شه‌قامانه‌ی به‌ئاراسته‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌لای پردی سنك، له‌گه‌ڵ چه‌ند شه‌قامێكی تر داخراون.
سه‌رباری ململانێ سیاسییه‌كان، ئێسته له عێراقدا شه‌قامیش جووڵاوه و خۆپێشانده‌ران له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رانی ئه‌وێ ماوه‌ته‌وه ته‌نیا داواكردنی گفتوگۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی سه‌ر مێزه‌كه بن.