شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا و له ماوه‌ی نۆ ساڵی رابردوو، بانگه‌شه‌ی كرد كه هاووڵاتییان ده‌توانن پشك بكڕن و ببنه خاوه‌نی پشك و قازانجی ساڵانه له‌و پشكه‌ی چاڤی لاند وه‌ربگرن، به‌وه‌ش خه‌ڵكی فریو دا و زۆر له هاووڵاتییان له چین و توێژه جیاوازه‌كان پاره‌یه‌كی زۆریان خسته ده‌ستی شاسوار به ئامانجی قازانجی ساڵانه، به‌ڵام دوای ئه‌و چه‌ند ساڵه ئێسته كه‌س وه‌ڵامی خاوه‌ن پشكه‌كان ناداته‌وه.
شاسوار به پاره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان كه ژماره‌یان نۆ هه‌زار كه‌س ده‌بێت، به‌شێكی زۆری پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد و ئێسته‌یش وه‌ڵامی خاوه‌ن پشكه‌كان ناداته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌یان سكاڵا له بنكه‌كانی پۆلیس و دادگای سلێمانی له‌سه‌ر شاسوار و چاڤی لاند تۆمار كراون، به‌ڵام دۆسیه‌كان یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه و به‌شێكیان داخراون و خاوه‌ن پشكه‌كانیش نازانن هانا بۆ كێ به‌رن و ده‌ڵێن، حزبێك ده‌ستی له كاره‌كه هه‌یه و رێ نادات دادگا سه‌روه‌ر بێت و مافیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
نه‌ژاد ساڵح یه‌كێك له خاوه‌ن پشكه‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار نه خه‌ڵكی له‌گه‌ڵه و نه خه‌ڵكی بۆ كۆ ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ی له پشت شاسواره ئه‌و كاره‌ی پێ ده‌كات و به‌كاری ده‌هێنێت، ئه‌و كه‌سێكه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی خه‌ڵكی ناوێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له پشتی نه‌بێت،، شاسوار كه‌ی هی ئه‌وه‌یه كارێك بكات له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك، خه‌ڵك لێی تێگه‌یشتوون كه نیازی ئه‌و چییه.
باسی له‌وه‌ش كرد، به هه‌ندێك تانكه‌ری ئاو و به‌نزین كه دابینی كردووه و دیاریش نییه كێ بۆی دابین كردووه، خه‌ڵكی وا تێگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت خزمه‌ت بكات، شاسوار مافی نۆ هه‌زار خاوه‌ن پشكی خواردووه و ئێسته‌ش وه‌ڵامیان ناداته‌وه، له دادگا به كڕینی دادوه‌ره‌كان و چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتیش له پشتین، بۆیه هیچ ناكرێت و ناتوانین به‌یاسا مافی خۆمان وه‌ربگرین، هه‌رچی دادوه‌ر هه‌یه كه دۆسیه‌كه‌یان لایه ناتوانن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه له ئاستی باڵای حزب قسه و هۆشدارییان پێ دراوه.
خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند زیاتر له 20 ملیۆن دۆلاریان خستووه‌ته ده‌ستی شاسوار بۆ پڕۆژه‌ی چاڤی لاند، به‌ڵام تا ئێسته یه‌ك جار قازانجیان وه‌رگرتووه، ئه‌ویش بۆ هه‌ر ملیۆنێك پشك بڕی 25 هه‌زار دینار بوو، جارێكی تریش كارتی چوونه‌ژووره‌وه به خاوه‌ن پشكه‌كان دراوه له بری قازانج تا بچن له چاڤی لاند یاری بكه‌ن.
ئاماده نه‌بوو بچێته به‌رده‌م دادوه‌ر
سه‌ردار ره‌سووڵ كه خاوه‌ن پشكێكی تره و به "وشه"ی راگه‌یاند، "ئێمه ناتوانین هیچ شتێك بكه‌ین به‌رانبه‌ر به شاسوار، چه‌ندان جار سكاڵامان تۆمار كردووه، كۆتا جاریش ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ رۆیشت، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو بچێته به‌رده‌م دادوه‌ر، هه‌روه‌ها زۆر رێی ترمان گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌م كابرایه ئه‌گه‌ر راست ده‌كات و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه، ئه‌ی خۆ ئێمه‌ش خه‌ڵكین، مافمان خوراوه هه‌ر له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، بۆچی نایه‌ت كێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وكات به ده‌نگ هاوار ده‌كه‌ین كه شاسوار راست ده‌كات و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه، به‌ڵام ئه‌و مافی ئێمه‌ی خواردووه و له‌ولاوه هاوار ده‌كات ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكم و ماف بۆ خه‌ڵك ده‌گێڕمه‌وه''.
هاوكات بانیان هیوا چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار خه‌ریكی موزایه‌ده‌ی سیاسییه به‌سه‌ر منداڵی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه، قۆڵی هه‌زاران كه‌سی بڕیوه و قه‌رزاری به‌شێكی زۆرله خه‌ڵكه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌توانێ به‌رنامه‌ی ژیانی خۆی دابڕێژێ و نه‌توانێ ڕێكی بخات، چۆن بتوانێ سه‌ركرده‌ی گه‌لێك بێ.
شاسوار عه‌بدولواحید له رێی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌یه‌وێ هاووڵاتییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و نیازی سیاسیی خۆی به‌كار بێنێت، بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له شار و شارۆكه‌كانی كوردستان ده‌كات.
وشه/ تایبه‌ت